لە سەقز سەربازێكی دیكەی كورد خۆی كوشت
20:37 - 8 خاکەلێوه 2712
كوردپا: سەربازێكی كوردی خەڵكی سەقز بەهۆیەكی نادیار خۆی كوشتووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێریی سەقز بڵاوی كردەوە، سەربازێكی كورد بەناوی \"محەممەد\" دانیشتووی گەڕەكی \"سیلۆ\"ی شاری سەقز بە هۆكارێكی نادیار و گوماناوی هەوڵی خۆكوشتنی دا و لە ئاكامدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەمان هەواڵ ئەو سەربازە كوردە چەند رۆژ بەلەو رووداوە لەگەڵ سەربازێكی هاوڕێیدا كێشە و ناكۆكی لە نێویاندا دێتە ئاراوە و لەلایەن هاوڕێیەكەیەوە هەڕەشەی ئەوەی لێ ئەكرێت كە راپۆرتی هێندێك لە كار و چالاكییە نهێنیەكانی بە (سازمانی عقیدتی سیاسی) دەدات و ناوبراویش لە ترسی لێپرسینەوەی ئەو رێكخراوە، دەستی داوەتە خۆكوژی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا چەندین سەربازی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان بەهۆكاری جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
كە دەكرێ ئاماژە بە ئیبراهیم زیبایی خەڵكی \"گوڵتەپە\"و رهسووڵ سهعادهت تهمهن 23 ساڵهی خهڵکی\"قشڵاخی ئهفغانان\"که به شێوهیهکی گوماناوی له پادگانی شاری کرماشان گیانی له دهستدا، بکهین.
هەروەها لە دەوروبەری شاری بانە و شاری شنۆش دوو رووداوی دیکهی خۆكوژیی سەبازانی كوردن كەلە ساڵی 1390دا تۆمار كراون.