لە سەرەتای ساڵەوە نۆیەمین کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا
15:22 - 6 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بە برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە خاڵی سنووریی ورمێ بۆ تورکیە، رێژەی کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا گەیشتە ١٧ کەس.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی \"نادر\" کوری حەسەن خەڵکی گوندی \"بالۆلان\"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کوردە پاش بریندار بوون رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٨ کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و ٩ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی کۆڵبەرێک \"غولام ئێبراهیمی\" تەمەن ٤٣ ساڵ لە سەر سنووری شاری نەوسوود بۆ هەرێمی کوردستان بە هۆی زەخت و فشاری کارییەوە تووشی جەڵتە هاتبوو و لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی لەدەست دابوو.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.