لە سەردەشت هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن چەکدارێکی سپای پاسدارانەوە کوژرا
14:58 - 16 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: چەند چەکدارێکی سەر بە سپای پاسداران هاوولاتییەکی خەڵکی گوندی \"دولکان\"ی سەربە ناوچەی \"ئالان\"ی سەردەشتیان کوشت.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر \"ئیسماعیل عەلیپوور\" خەڵکی گوندی \"دولکان\"ی سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت بەهۆی کێشەیەک کە لە نێوان ئەو و چەند چەکدارێکی سەر بە سپای پاسداراندا هاتە ئاراوە، لەلایەن یەکێک لەو مەئموورانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئیسماعیل لەگەڵ ئەو چەکدارانە بۆتە نێوان ناخۆشییان و لە ئاکامدا لەلایەن مەئموورێکی سەربە سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا پێشتر باوکی ئیسماعیل عەلیپوور کەوتۆتە سەر مینە چێنراوەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران و گیانی لە دەست داوە.
بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا٣١ هاووڵاتی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆری لە: \"ناو جادەکان، شار و گوندەکانی کوردستان\" لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێکراوە و بوونەتە قوربانی.
لە کۆی ئەو رێژەیە ٢١ کەسیان کوژراون و ئەو ١٠ کەسەی دیکەش بریندار بوون.