لە سەرجەم گوندەكانی پیرانشار تەنیا 9 گوند گازی سروشتیان هەیە
19:47 - 20 سەرماوەز 2711
كوردپا، لە كۆی گشتیی 142 گوندی سەر بە شاری پیرانشار تەنیا دانیشتوانی 9 گوند لە گازی سروشتی بەهرەمەندن.
لێپرسراوی ئیدارەی گازی شاری پیرانشار وێڕای ئاماژە دان بەوەی كە ئەو گوندانەی كە نزیك بە هێڵی سەرەكیی گازن، توانای كەڵك وەرگرتن لە گازی سروشتیان هەیە.
\"نورالدین سەمەدلوو\" وتیشی، لە حاڵی حازردا یازدە هەزار و 480 كەس لە ناوچە گوندنشینەكانی شاری پیرانشار لە گازی سروشتی كەڵك وەردەگرن.
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری بەرپرسی ئیدارەی گازی شاری پیرانشارەوە بڵاوی كردەوە، ئەگەری ئەوە دەكرێت هەتا كۆتایی ساڵی1390 ژمارەی ئەو گوندانەی كە كەڵك لە گاز وەردەگرن بگاتە 9 ئاوایی.
بە وتەی \"نورالدین سەمەدلوو\" نزیكی لە سەدا 27ی دانیشتوانی گوندەكان خاوەن گازی سروشتین.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئەمیر رەزەوی لێپرسراوی گشتیی گازی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئاشكرای كردبوو، لە سەدا 72 دانیشتوانی گوندەكان لە گازی سروشتی كەڵك وەردەگرن.
بەپێی دوایین سەرژمێریی ساڵی 1390 حەشیمەتی گوندەكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا 278 هەزار بنەماڵە راگەیەنراوە.