لە سەدا ٨٨ی تاوانەکان لە پارێزگای کرماشان بە هۆی بێکاریە

15:21 - 13 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: جێگری چالاکییە نیزامییەکانی پارێزگای کرماشان باسی لە بەرزبوونەوەی لە سەدا ٤٣ی تاوانبارانی دەستبەسەرکراو کردووە و ڕایگەیاندووە کە سەدا ٨٨ی تاوانباران بێکارن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، سەرهەنگ \"بۆرزوو محەممەدی\"، باسی لە لە کەمبوونەوەی سەدا ٥ی دزی لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا کردووە.

جێگری هێزی ئینتزامی پاریزگای کرماشان بە بەرزبوونەوەی لەسەدا ٩٨ی خەیانەت لە ئەمانەت گووتی: ئێمە بە خەڵک ڕادەگەێنین کە تا کاتێک متمانەیان بە کەسێک نەکردووە ماڵ و کەلوپەلی خۆیان بە کەس نەسپێرن.

\"محەممەدی\" هەروەها ڕایگەیاندووە کە: لە سەدا٤٣ی تاوانەکان لەم پارێزگایە زۆر بووە و لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە سەدا ٣٧ تاوان و دزی بە هۆی بێکاریەوە لەم پارێزگایە ئەنجام دراوە.