لە سنە زیندانییەکی کورد لە سێدارە درا

16:19 - 25 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد پاش ١٣ ساڵ دەستبەسەریی، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانەوە حوکمی سێدارەکەی بەڕێوە چووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رەئووف حەسەنی کوڕی حەسەن خەڵکی شاری سنە بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لە لایەن دەزگا قەزاییەکانەوە بە سێدارە مەحکووم کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەرمانان حوکمەکەی لە ناو زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

لەو بارەیەوە ناوەندی بەرگریی لە مافی مرۆڤی کورد بڵاوی کردبوویەوە، رەئووف رۆژی سێ شەممە لە هاوبەندییەکانی جیا کراوەتەوە و رەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکان کرابوو.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە بنەماڵەکەی زۆر لە هەوڵدابون کە رەئووف بکەوێتە بەر لێبوردەیی بنەماڵەی قوربانییەکە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام مابوویەوە.