لە سنە رێز لە نۆ هونەرمەندی كورد دەگیرێت
14:02 - 6 رێبەندان 2711
كوردپا: ناوەندی خێرخوازیی رۆجیار بە هاوكاریی فیرگەی ماهوور تایبەت بە مۆسیقا، لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری سنە رێز لە هونەرمەندانی كوردستانی دەگرن.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، لەو رێوڕەسمەدا كە بۆ رێزدانان لە كار و بەرهەمی 9 كەسایەتیی فەرهەنگی و هونەریی كورد دیاری كراوە، تێیدا كەسایەتیی هونەرمەندان و كاردانەوەی هونەری لە ژیانی جەماوەری و ناساندنی بایەخی هونەری لە كۆمەڵگای كوردستان بەرجەستە دەكرێتەە.
بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 6ی رێبەندان لە هۆڵی كولتووریی فەجری شاری سنە بەڕێوە بچێت.
قوتبەددین سادقی، حوسێن یووسف زەمان، هوشەنگ كامكار، بیژەن كامكار، ئەردەشیر كامكار، هادی زیائەدینی، سدێق تەعریف، ماجد مەردۆخ رووحانی و رەزا رەزایی ئەو هونەرمەندانەن كە لەو رێوڕەسمەدا ڕێزیان لێ دەگیرێت.
لە میانەی ئەو رێوڕەسمەدا، گرووپی مۆسیقای \"ماهوور و نیشتمان\" دوا بەرهەمە مۆسیقاییەكانی خۆیان پێشكەش دەكەن.