لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بوو

10:50 - 9 بەفرانبار 2720

ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم محەممەدی" خەڵکی گوندی "پشت کوڕ" سەر بە شاری سەلاس باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوه لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بارودۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە، نالەباڕ ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.