لە سمینارێکدا رێز لە مامۆستای فیداکاری مەریوانی گیرا
15:42 - 1 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی مامۆستایان و قوتابیانی کورد، سمیناری \"سەربڵیندیی هەتاهەتایی\" بە ئامانجی رێزلێنان لە مامۆستای کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ەهوالدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی رێبەندان، بە مەبەستی رێزلێنان لە عەلی محەمەدیان، مامۆستای کوردی خەلکی شاری مەریوان، سمینارێک لە ژێر ناوی \"سەربڵیندیی هەتاهەتایی\" بە بەشداریی بەرپرسان و مامۆستایان و قوتابیانی کوردی مەریوانی لەو شارە بەرێوەچوو.
لەو سمینارەدا، بەرپرسی ئیدارەی پەورەدەو بارهێنانی مەرویان، ریزی لەو هەڵوێستەی عەلی محەمەدیان گرت و سەبارەت بە رۆڵ و کاریگەریی مامۆستا لە کۆمەڵگەدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
عەبدولحەمید فەرەجی رایگەیاند؛ ئەو هەڵوێستەی محەمەد عەلی محەمەدیان نموونەیەکی هەرە بەرز بوو، کە پێگەی مەزنی مامۆستای پیشان دا.
لەبەشیکی دیکەی ئەو سمینارەدا، حامید بەهرامی بەڕێوەبەری سمینارەکە، رایەگایند؛ ئەم سمینارە بە هاوکاریی گروپی پەروەردەی ئیدارەی پەورەدەی مەریوان بەڕێوەچووەو بەم بۆنەوە ٧٨ بەرهەم بە ناوەرۆکی \"مامۆستای لەخۆبردوو و فیداکاری مەریوانی\" گەیشتۆنەتە سمینارەکە و نێوان ئەو بەرهەمانەدا، ٣٥ بەرهەم رەوانەی بەڕێوەبرایەتی سمینار کراون.
لە کۆتایی ئەو سمینارەدا، محەمەد عەلی محەمەدیان بە پێدانی لەوحی ریزلێنان رێزی لێ گیرا و ناوبراو ئەو هەڵوێستەی خۆی لە راستای بە پراکتیک کردنی ئەرکی ئینسانی و مامۆستایەتیی خۆی لەقەڵەم داوە.
محەمەد عەلی محەمەدیان مامۆستای قۆناغی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی شێخ شەڵتووتی مەریوان ماوەیەک لەمەوبەر بە نیشانەی هاودەردی دەربڕین لەگەڵ قوتابییەکی بەناوی ماهان کە تووشی شێرپەنجە هاتبوو، قژی خۆی تاشیی.
ئەو هەوڵە کە دواتر لەژێر ناوی\"سەری من و ماهانی ئازیز بە قژە سەر حەساسە\" ناوی دەرکردو دەنگدادن و رەنگدانەوەی بەربڵاوی لێکەوتەوە، بەچەشنێک کە سەرکۆماری ئێران رێزی تایبەتی لێگرت و دواتر وێنەی ئەو مامۆستا کوردە لەسەر تەمر چاپ کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ەهوالدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی رێبەندان، بە مەبەستی رێزلێنان لە عەلی محەمەدیان، مامۆستای کوردی خەلکی شاری مەریوان، سمینارێک لە ژێر ناوی \"سەربڵیندیی هەتاهەتایی\" بە بەشداریی بەرپرسان و مامۆستایان و قوتابیانی کوردی مەریوانی لەو شارە بەرێوەچوو.
لەو سمینارەدا، بەرپرسی ئیدارەی پەورەدەو بارهێنانی مەرویان، ریزی لەو هەڵوێستەی عەلی محەمەدیان گرت و سەبارەت بە رۆڵ و کاریگەریی مامۆستا لە کۆمەڵگەدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
عەبدولحەمید فەرەجی رایگەیاند؛ ئەو هەڵوێستەی محەمەد عەلی محەمەدیان نموونەیەکی هەرە بەرز بوو، کە پێگەی مەزنی مامۆستای پیشان دا.
لەبەشیکی دیکەی ئەو سمینارەدا، حامید بەهرامی بەڕێوەبەری سمینارەکە، رایەگایند؛ ئەم سمینارە بە هاوکاریی گروپی پەروەردەی ئیدارەی پەورەدەی مەریوان بەڕێوەچووەو بەم بۆنەوە ٧٨ بەرهەم بە ناوەرۆکی \"مامۆستای لەخۆبردوو و فیداکاری مەریوانی\" گەیشتۆنەتە سمینارەکە و نێوان ئەو بەرهەمانەدا، ٣٥ بەرهەم رەوانەی بەڕێوەبرایەتی سمینار کراون.
عەبدولحەمید فەرەجی رایگەیاند؛ ئەو هەڵوێستەی محەمەد عەلی محەمەدیان نموونەیەکی هەرە بەرز بوو، کە پێگەی مەزنی مامۆستای پیشان دا
لە درێژەی سمینارەکەدا، چەند قوتابییەک بە خویندنەوەی وتار رێزیان لەو مامۆستا کوردە گرت و هەروەها چەند پارچە شێعرێکیشیان لە وەسفی ئەو مامۆستایەدا پێشکەش کرد.لە کۆتایی ئەو سمینارەدا، محەمەد عەلی محەمەدیان بە پێدانی لەوحی ریزلێنان رێزی لێ گیرا و ناوبراو ئەو هەڵوێستەی خۆی لە راستای بە پراکتیک کردنی ئەرکی ئینسانی و مامۆستایەتیی خۆی لەقەڵەم داوە.