لە سلێمانی فێستیڤاڵی قەدەمخێر بەڕێوە دەچێت
14:33 - 17 رێبەندان 2711
كوردپا: لە یادی 80 ساڵەی كۆچی دوایی خاتوو قەدەمخێر دا، لە رۆژانی 21 و 22ی رێبەندانی 1390 فێستیڤاڵی قەدەمخێر لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
سیروان جەلال، لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاندووە،\"سەنتەری هاوبەشیی لوڕ، بە دروشمی\"قەدەمخێر ژنێكی شۆڕشگێڕ، سەركردەیەكی نەتەوەیی\" فێستیڤاڵی قەدەمخێر لە شاری سلێمانی ساز دەكات\".
ئەوەیشی راگەیاند، لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی و زانستی لەسەر قەدەمخێر و مێژوو و كولتوور و فەرهەنگی لوڕەكان، وەك بەشێك لە نەتەوەی كورد، بە زمانەكانی كوردی، فارسی و عەرەبی پێشكەش دەكرێن.
ئەوەشی خستە روو، لە هەمان كاتدا دوو پێشانگای كولتووری و فۆتۆگرافی دەكرێنەوە كە بەرهەمی كۆمەڵەی هەرەوەرزیی دەست رەنگینەكان و خاتوو \"لەیلا حاجی میرزایی\"یە.
چەندین میوان لە عێراق و ناوچەكانی كوردستان و دەرەوەی هەرێم، بانگهێشتی فێستیڤاڵەكە كراون.
ئەم چالاكییە كاتژمێر10ی بەیانیی رۆژی هەینی رێكەوتی 10 رێبەندان، لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی دەست پێدەكات.
قەدەمخێر یەكێك لە بەناوبانگترین ژنانی ئازا و شۆڕشگێڕی كوردە كەلە دیاری لوڕستان رێبەریی بزووتنەوەیەكی سیاسی - كۆمەڵایەتیی كردووە.
قەدەمخێر ساڵی 1287ی هەتاوی (1900ی زایینی) لە كێوی تەنگوان (لە باكووری ئەندیمشك و لوڕستان) لە شوێنێك بەناوی \"گوود\" لە \"ئەشكەفتوڵڵا كەرەم\" هاتۆتە دنیا كچی كوێخا قەنی یەكێك لە پیاوە ناودارەكانی لوڕستان بووە كە سەرپەرستی هۆزی گەورەی \"قەلاوەند\" بووە.
قەدەمخێر سەرەڕای ئەوەی 9 برای هەبووە، بەڵام بەهۆی ئازایی و دانایی توانیویە لەناو هۆز و عەشیرەكانی لوڕدا پێگەیەكی بەرزی كۆمەڵایەتی بۆ خۆی پێك بێنێت و توانیویە هێز و لەشكەرێكی مەزن پێکەوەوە بنێت و لەگەڵ دوژمنان و داگیر كەرانی كورد و لوڕدا جەنگیوە و پێوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ سەرۆك هۆز و بزووتنەوەكانی دیكەی كورد لەو ناوچەیەدا هەبووە.