لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان یادێک لە کارەساتی هەڵەبجە کرایەوە + بەیاننامە
16:17 - 20 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری شاری مەریوان بۆ یاد و بیرئانینی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە کۆڕیادێكیان کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان بە مەبەستی بیرئانین و رێزگرتن لە شەهیدانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە کۆڕێکیان بەڕێوە برد.
سەرەتا ١ خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە هەموو شەهیدانی کوردستان بەتایبەتی شەهیدانی هەڵەبجه راگەیەندرا و دواتر بە خێرهاتنی خوێندکاران و ئامادە بوان کرا.
پاشان ئەو کۆڕە بە خوێندنەوەی بەیانیەی خوێندکاران درێژەی کێشا و لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆڕەدا مێژووی ئەم کارەساتە بۆ ئامادە بوان شی کرایەوە.
لە نێوئاخنی ئەو کۆڕەدا چەند پەخشانێک لەلایەن ئامادە بوانەوە خوێندرایەوە و هەروەها لە بڕگەی کۆتاییشدا سروودی \"دنیا خەمە ژیان ژانە بۆشارەکەی بەهاری سوور\" لەلایەن سەرجەم ئامادەبوانەوە بە دەنگی بەرز وترایەوە.
بەڕێوەچوونی ئەو کۆڕ یادە لە کاتێک دابوو کە خوێندکاران ١ حەفتە پێش ئیستا داوای مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ئەو کۆڕ یادەیان لە بەرپرسی زانکۆ کردبوو، بەڵام ناوبراو دژایەتیی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو کۆڕیادە کردبوو.
نوسخەیەک لە بەیانیەی خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری شاری مەریوان بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
به‌یانیه‌ی خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نووری مه‌ریوان به بۆنه‌ی ساڵیادی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
له‌بیرتان بێت(ئیمه خوێندکاران ،ده‌نگی زیندووی ئه‌مڕۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدین)
به هاتنی 25ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1366ی هه‌تاوی دڵی هه‌زاران کوردی به‌هیوا و بێ تاوان له لێدان که‌وت و جه‌سته‌ی هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش بریندار بوو و تاوانی تاوانباران ژیانی لێ شێواندن .
له‌م ڕۆژه‌دا بوو که ڕژیمی دڕنده و دیکتاتۆری به‌عس هێرشی کرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و به کیمیاباران کردنی ئه‌م شاره 5هه‌زار ژن و پیاو و منداڵ و رۆڵه‌ی کوردی کرده قوربانی درنده‌یی و خوێنمژی خۆی و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش بریندار کران . ئه‌م کاره‌ساته له کاتێکا بوو که هه‌زاران که‌س له بچووک تا گه‌وره‌پیاوان که به‌ره‌وپیری به‌هار ده‌ڕۆشتن به‌ڵام ده‌ستی نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی به‌عسیانی گۆڕبه‌گۆڕ ئه‌م به‌هاره‌ی لێکردنه پاییز ،پاییزێک که 5 هه‌زار گه‌ڵای کورد وهران، که دژبه نه‌ته‌وه‌ی کورد و ویژدانی مرۆڤایه‌تی بوو که هیچ پاساوێک نادرێت.
خه‌ڵکی به شه‌ره‌ف و ئه‌مه‌کناسی کوردستان کۆمکوژی و قه‌ڵاچۆکردنی هه‌ڵه‌بجه کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنه له مێژووی جیهان و به تایبه‌تی له مێژووی کوردستاندا که قه‌د له بیر و ویژدانی هیچ کوردێکی به شه‌ره‌فدا گوم نابێت و گه‌لی کورد و مێژووی مرۆڤایه‌تیش له بکه‌ران و تاوانباران نابوورێت هه‌میشه‌ش ده‌بێ تف بکه‌ین له نه‌یاران و کورد کوژان.
جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌رچی دڵته‌زێن بوو ئه‌وه‌ی به جیهان و رۆله‌کانی ئه‌مڕۆی سه‌لماند که هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌رانبه‌ر هیچ زه‌بر و زۆر و قهڵاچۆکردنێک ملکه‌چی دیکتاتۆره‌کان نابێت و به ته‌وای له مه‌یدان دایه و ئه‌م کاره‌ساته ئه‌وه‌ی سه‌لماند له کورد به‌وپه‌ڕی بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌وه به‌دواداچووی مافی خۆیه‌تی و تا ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌کانی خۆی تێده‌کۆشێت.
بۆیه ئێمه خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نووری مه‌ریوان وێرای سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌م کاره‌ساته ، و ڕێزگرتن له هه‌موو شه‌هیدان و که‌م ئه‌ندامان و که‌سانی به‌جێماویان به ئه‌رکی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانی ده‌زانین .هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو سازمان و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌که‌ین بکه‌رانی سه‌رکی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژی و که‌سانی تاوانبار که په‌یوه‌ندیان به‌م تاوانه‌وه هه‌یه له دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا به سزای خۆیان بگه‌ن .
بۆیه چه‌ند داواکاریکمان هه‌یه به‌رانبه‌ر به جیهانیان و ویژدانی مرۆڤایه‌تی
1- سزادانی بکه‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌م کاره‌ساته و که‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌م تاوانه‌وه(وه‌ک ده‌وڵه‌تانێک که کاتی خۆی ئه‌م چه‌کانه‌یان به به‌عسیه‌کان داوه)
2- قه‌ره‌بووکردن بۆ به‌جێماوان و که‌سانی که‌م ئه‌ندام
3- پاک کردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی کوردستان له ماده کیمیاویه‌کان
4- به‌دواداچوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ سزادانی تاوانباران
5- دڵ‌پاکی و دڵ ئاواڵایی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ پێش‌گرتن له هه‌ر چه‌شنه کاره‌ساتێکی له‌و بابه‌ته
6- به ئاگابوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ڕێزگرتن له‌م ڕۆژه و هه‌وڵدان بۆ کۆده‌نگی زیاتر
23/12/1390ی هه‌تاوی