لە زانستگای كوردستان كۆڕێك لەبارەی ئەدەبیاتی هاوچەرخی كوردیەوە بەڕێوە دەچێت
15:40 - 24 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاوكات لەگەڵ بەڕێوە چوونی حەفتەی لێكۆڵینەوە لە ئیران، لە زانستگای كوردستان بۆ تاوتوێی ئەدەبیاتی هاوچەرخی كوردی لە سنە كۆڕێك بۆ دوكتور بەختیار سەجادی، مامۆستای زانستگا و توێژەری چالاكی كورد رێك دەخرێت.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، كۆلیژی ئەدەبیات و زانستە مرۆییەكانی زانكۆی كوردستان لە سنە رۆژی سێشەممەی حەفتەی داهاتوو رێكەوتی 29ی رەزبەر كۆڕێك بۆ دوكتور بەخیتار سەجادی مامۆستای زانستگای كوردستان و توێژەی زمان و ئەدەبی هاوچەرخی كورد پێك دەهێنێت.
دوكتور بەخیتار سەجادی، نووسەر، توێژەری چالاكیی كوردستان كە پێشتر ئەندامی فەرهەنگستانی زمانی كوردی بووە لەو كۆڕەدا كە بۆی رێك دەخرێت باس لە تایبەتمەندییەكانی بیاڤی توێژینەوەی ئەدەبیاتی هاوچەرخی كورد دەكات.
سەجادی خاوەنی دوو بڕوانامەی دوكتورایە، ساڵی 2007 لە زانكۆی پونا لە هیند دوكتورای فەلسەفەی وەرگرتووە و كۆتایی ساڵی 2010ش لە زانكۆی ئێكسێتیر لە بریتانیا دوكتورای زمان و ئەدەبی ئینگلیزیی وەرگرتووە.
خاوەنی چەندین كتێبە وەك فەرهەنگی شیكارانەی زاراوەی ئەدەبی، لە رۆمانەوە تا نەتەوە و چەندین كتێبی فەلسەفی و تیۆریستی كەلە زمانەكانی فارسی و ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.
بە دیان وتار و بابەتی زانستیی لە ئینگلیزییەوە كردووە بە كوردی.
هەتا ئێستا چەندین كۆنفرانس و كۆبوونەوەی لە زانكۆكانی كوردستان، هەرێمی كوردستان، تاران و بریتانیا و هیند بەڕێوە بردووە.
ئێستا لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی و زمانناسی لە كۆلیژی ئەدەبیات و زانستە مرۆییەكانی زانكۆی كوردستان لە سنە وانە دەڵێتەوە.