لە رەبەت کوژرانی هاووڵاتییەک بە دەستی هێزە نیزامییەکان، ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی لێکەوتەوە
20:25 - 3 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی دیکە لە ناوچەی رەبەت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە قوربانی و کۆمەڵیک لە هاوولاتییان دەستبەسەر کران و لە ئەنجامدا شەڕ و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٥ و نیوی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک بە ناوی \"ئەسماعیل شەریفی\" خەڵکی گوندی \"نستان\"ی سەربە شاری رەبەت کە بە ماشینی خۆی بە مەبەستی سەفەر کردن بەرەو شاری سەردەشت بەڕێکەوتبوو، لە شوێنێک بە ناوی \"گۆلی کورتەک\" لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان پاش ئاگادار بوونەوە لەو رووداوە ویستوویانە سەردانی شوێنی کوژرانی ئیسماعیل شەریفی بکەن کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو سەرچاوەیە ناوی ئەو هاووڵاتییانەی ١- قادر خزرزادە ٢- عەلی قالەیی ٣- محەممەد حەبیبی ٤- شێرزاد مستەفازادە ٥- ئیبراهیم حوسێن زادە ٦- ئەبووبەکر محەممەدی ٧- ئاکۆ نازی سەرجەم خەڵکی نستان ٨- ئیبراهیم شەریفی خەڵکی گوندی سیسێر راگەیاندووە.
دوابەدوای ئەم رووداوانە، هاوڵاتییانی گوندی نستان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی وەڵام سەردانی پاسگای ئەو گوندەیان کردووە کە بەهۆی گوێ نەدانی هێزە نیزامییەکان بە داوای هاووڵاتییان، شەڕ و تێکهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بەروەڕووی هاووڵاتییان، چەکدارێکی سەربە حکوومت پێکراوە و بریندار بووە.
لەلایەکی دیکەوە خەڵکی شاری رەبەت بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو کارەی هێزە نیزامییەکان، دەستیان داوەتە مانگرتن و سەرجەم دووکان و بازەڕەکانیان داخستووە و رایانگەیاندووە، تا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی داواکانیان نەدەنەوە لەسەر مانگرتن بەردەوام دەبن.
کوژرانی \"ئیسماعیل شەریفی\" لە کاتێک دایە کە چەند رۆژ پێش ئێستا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان دانیشتوانی گوندی نستان و هێزە نیزامییەکانی جێگیر لەو گوندە هاتبووە ئاراوە.