لە رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێر لە ئیلام، پێش بە پێشبڕكێی وتارە كوردییەكان گیرا
15:21 - 27 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: تەنیا یەك كاتژمێر پێش لە دەسپێكی رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێر لە ئیلام، بە نووسەرانی وتارە كوردییەكان راگەیەنرا كە مافی بەشداری لەو رێوڕەسمەیان نیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ئیلام و رۆژی حەڤدەیەمی گەلاوێژ، رێوڕەسمێك لەژێر ناوی رێزگرتن لە رۆژی هەواڵنێر، رێوڕسمی كردنەوەی چاپەمەنی و هەواڵدەرییەكانی ئیلام هاوكات لە ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامیی شاری ئیلام بەڕێوە چوون.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری چالاكانی چاپەمەنیی ئیلامەوە رایگەیاند: وا دەست نیشان كرابوو كە بابەتە چاپ كراوەكان بە زاراوەی كەلهوڕی لە حەفتەنامەكانی \"پەیك ئیلام، ئالامتوو و مانشت\"یش لە رۆژی هەواڵنێردا بخرێنە ناو لیستەی پێشبڕكێیەوە، بەڵام كاتژمێرێك پێش دەسپێكی رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێر، نووسەرانی ئەو وتارانە ئاگادار كراونەتەوە كە مافی بەشداری و ئامادەبوون لەو رێوڕەسمەیان نیە.
پێشگیری لە ئامادەبوونی ئەو نووسەرانە بۆتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتیی زۆریان لە هەمبەر ئەو بڕیارە نایاساییەی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەكە.
هەموو خەڵاتەكانی ئەو ڕێوڕەسمە دراوەتە هەواڵدەرییە حكوومەتییەكان.
وێنه: کوردپرێس