لە رۆژی جیهانیی ژینگەدا، هەڵۆیەک و ٥٠ کەو لە جوانرۆ ئازاد کران+وێنە
19:22 - 13 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەی ئاژەڵان، رێوڕەسمێک بە ئامادەبوونی بەرپرسی گشتیی رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئوستانی کرماشان و بەرپرسانی ئیدارەی ژینگەپارێزیی جوانڕۆ و پاوەو ئەنجومەنی ماپرێس لە شاری جوانڕۆ بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەمە، لە رێوڕەسمێکدا لە بەرزاییەکانی ناوچەی \"نوئل\"، یادی رۆژی جیهانیی ژینگە ئاژەڵان کرایەوە.
لەو رێوڕەسمەدا، بەرپرسی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شاری جوانڕۆ، وێڕای سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ چالاکانی ژینگەپارێزیی ئەو شارە داوای لە راوچییان کرد، کە بۆ پاراستنی ژینگە، دەست لە راو کردن هەڵگرن.
عەتا قادری رایەگەیاند: بە هەوڵی ئیدارەی ژینگەپارێزیی جوانرۆ و چالاکانی ژینگەپارێزی، ژمارەیەکی بەرچاو لە راوچییەکان، وازیان لە راو کردن هێنا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا، بەرپرسی گشتیی ژینگەپارێزیی ئوستانی کرماشان رایەگەیاند: سروشتی ناوچەی هەورامان یەکێک لە ژینگە وسەرچاوە سروشتییە دەگمەنەکانە و لە بواری ژینگەییەوە، ئێجگار دەوڵەمەندە و پێوستە هەوڵی زیاتر بۆ پارستنی بدرێت.
ناوبراو گوتووشیەتی: پێویستە بە فەرهەنگسازی، پەروەردە و پەرەپێدانی فەرهەنگی و چالاکتربوونی رێکخراوە خەڵکییەکان، بۆ پاراستنی ژنیگە هەنگاوی شێلگیرانەتر هەڵبگیردرێت.
لە درێژەدا، ژامرەیەک لە منداڵانی باخچەی ساوایانی \"بەهار\"ی شارستانی جوانڕۆ بە شێوەی کۆرس، شێعرێکی کوردییان بە ناوەرۆکی ژینگە و سروشت خوێندەوە.
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، هەڵۆیەک و ٥٠ کەو و لەلایەن بەرپری ئیدارەی ژینگەی ئوستانی کرماشان، منداڵان و راوچییەکانەوە ئازاد کران.