لە كرماشان 3 هەزار كەس تووشی ویرووسی HIV بوون
15:51 - 9 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە پارێزگای كرماشان 3 هەزار كەس تووشی نەخۆشیی ئیدز بوون و زیاترین رێژە لەناو ئەو كەسانە دایە كە تەمەنیان لە نێوان 25 هەتا 35 ساڵە.
بەرپرسی نەخۆشییە \"درم\"ییەكان (واگیر) لە پارێزگای كرماشان لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنای وتوویەتی: لە پارێزگای كرماشان30 هەزار كەس تووشی ویرووسیHIV بوون كە 91%یان پیاوانن و 9%ی دیكەشیان لە ژنان پێكهاتوون.
دوكتور حوسێن بیگلەری راشیگەیاندووە، زۆربەی تووشبوان بە ویرووسی HIV تەمەنیان لە نێوان 25 هەتا 35 ساڵ دایە و وتووشیەتی، لە سەدا 65ی تووشبوان لە رێگای ئیعتیادی تەزریقی و 19%یان لە رێگای پێوەندیی جینسی و خۆ نەپاراستنەوە تووشی ئەو ویرووسە دەبن.
بیگلەری ئاماژەی بەوەش داوە، هەرچەند ئەو ئامارە راگەیەندراوە نیشانەی واقیعیەتی كۆمەڵگا نیە، چونكە زۆرن ئەو ژن و پیاوانەی كە تووشی ویرووسی ئیدز بوون و لە ترسی بەرەنجامە كۆمەڵایەتییەكان نایدركێنن و ئامادە نین تێست بدەن.
ناوبراو ئیعتیادی تەزریقیی پیاوان و هەروەها نەبوونی ئیمكانی ئاماری وردی ژنان بەهۆی ترسیان لە شەرمی كۆمەڵایەتی، لە گرینگترین هۆكارەكانی زیاد بوونی ئاماری پیاوانی تووشبوو بە ئیدز لە بەرامبەر ژنان وەسف كردووە.
پێشتر جێگری تەندروستیی زانستگای زانستی پزیشكیی پارێزگای كوردستان رێژەی تووشبوان بە ویرووسی HIV لەو پارێزگایەی بە 440 كەس راگەیاندبوو.
بە وتەی ئەو پسپۆڕە لە جیهاندا لە ساڵی 1981ەوە هەتا ئێستا 70 میلیۆن كەس تووشی ویرووسی HIV بوون كەلە كۆی ئەو ئامارە 30 میلیۆن كەسیان گیانیان لە دەست داوە.
دوكتور بیگلەری لە كۆتاییدا وتوویەتی، رێژەی تووشبوان بە ویرووسی HIV لە ئێران هەتا هاوینی ساڵی 1390، 23 هەزار و 125 كەس راگەیەنراوە، ئەمە تەنیا ئاماری ئەو كەسانەیە كە شناسایی كراون.
دوكتور ئومێد زەمانی پسپۆڕ لە بواری نەخۆشیی ئیدز، لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی میهر وتوویەتی، ئاماری تووشبوان بە ئیدز لە ئێران لە سەرووی 100 هەزار كەسەوەیە، بەڵام بەهۆی ترس و شەرمی كۆمەڵایەتی و تانە لێدانی بەرامبەر ناوێرن نەخۆشییەكەیان بدركێنن.