لە كرماشان ژنان زیاتر لە پیاوان مادەی شیشە بە كار دێنن

15:05 - 31 جۆزەردان 2712
كوردپا: لە پارێزگای كرماشان لە سەدا 8ی ژنانی تووشبوو بە مادە سڕكەرەكان شیشە بەكار دێنن.

لێپرسراوی ناوەندی شوڕای هاودەنگی بۆ چارەسەری موعتادان بە هەواڵدەریی \"مهر\"‌ی راگەیاندووە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو شایەتی چوونە سەری رێژەی بەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكانین\".

ئەو لێپرسراوە وتیشی: بەشێك لە ژنانی پارێزگای كرماشان گیرودەی مادەی شیشە بوون و ناوەندە پێوەندیدارەكانیش رێگا چارەیەكی گونجاویان بۆ چارەسەر كردنی ئەو قەیرانە لەبەر دەست دا نیە.
\"4918.jpg\"
شیشە مادەیەكی ماڵ وێرانكەر:
بەپێی ئاماری ناوەندی خەبات بەدژی مادە سڕكەرەكان، لە ئێراندا 27 هەزار كەس بە شێوەی بەردەوام مادەی شیشە بەكار دەهێنن.

لە كۆی گشتیی ئەو بەكار هێنەرانە 90%یان تەمەنیان لە خوار 29 ساڵەوەیە.

پێشتریش لێپرسراوێكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، ئامارێكی راستەقینە و جێگای باوەڕ لە رێژەی موعتادان لە ئێران لەبەر دەستدا نیە، بەڵام نێونجی تەمەنی بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان 25 هەتا 29 ساڵە.

محەممەد سادق فەتحوڵڵاهی لێپرسراو لە ناوەندی ستادی خەبات بەدژی مادەسڕكەرەكان وتیشی: بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراون لە سەدا 99‌ی ئەو كەسانەی كە موعتادن، پێشتر سیگاری بوون.

پپێشتریش ئامارێك دەربڕی ئەوە بوو كە تەمەنی تووشبوان بە مادە هۆشبەرەكان لە ئێران 29 ساڵە و بەپێی ئامارەكان 93%ی موعتادان پیاو و 7%ی دیكەیان لە ژنان پێكهاتوون.