لە دیواندەرە ژنێک بە شێوەی گوماناوی کوژرا

20:47 - 8 رێبەندان 2712
ئاژانسی کورد: ژنێک لە ناوچەی دیواندەرە لە بە شێوەیەکی گوماناوی خنکێندراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی رێبەندان ژنێک بە ناوی \"پەریسا قەیسەری\" تەمەن ٢٧ ساڵ لە گوندی \"باقراوا\"ی سەربە شاری دیواندەرە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ژنە ماوەی نزیک بە ٣ ساڵ پێش ئێستا شووی بە کوڕێکی خەڵکی گوندی \"باقراوا\"ی سەربە شاری دیواندەرە کردبوو و لەو ماوەیەدا چەندین جار لەلایەن مێردەکەیەوە بەرەوڕووی توندوتیژی ببۆوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، تەرمی ئەو ژنە لە چەندین شوێنەوە بە ئاموردەست، گوشت لە جەستەی کراوەتەوە و بە شێوەیەکی گوماناوی خنکێندراوە.