لە بەرەبەری 1ی مەیدا ئەگەری دەركرانی دەیان كرێكاری قەسرشیرین لە گۆڕێ دایە
13:58 - 5 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لە بەرەبەری 1ی مانگی مەی، (رۆژی جیهانیی كرێكار)، پاش گرێبەستی شارەوانیی قەسرشیرین لەگەڵ بەڵێندەری خەزمەتگوزارییە كرێكارییەكانی ئەو شارە، لانیكەم 20 كرێكار مەترسیی دەركردنیان لەسەرە.
بەرپرسی شۆرای شاری قەسرشیرین لە وتووێژێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی \"كرماشان پۆست\" وێڕای پژڕاست كردنەوە ئەم هەواڵە، وتی: شارەدار لەو باوەڕە دایە كە بەكارهێنانی هێزی فەرمی، هەزینە و تێچووەكان كەم دەكاتەوە، عەلیشا سوهرابی بەرپرسی شۆرای شاری قەسرشیرین دژی ئەو روانگەیەیە و ئاشكرای كردووە، لە ساڵی دروشمی رەخساندی هەلیكاردا تەنانەت دژی دەرەكرانی تاقە كەسێكین.
پێشتر 30 كرێكاری گرێبەستیی دیكە لە شارەوانیی قەسرشیرین لەسەر كار دەركرابوون، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی كرماشان پۆستی راگەیاندووە، پێشتر 70 كرێكاری خەدەماتی، كارەكانی شارەوانییان راپەڕاندووە كە ئێستا نیوەیان لە بەرەبەری دەكردان دان.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە هەواڵی لێپرسینەوە لە ئیبراهیم نەزەری شارەداری قەسرشیرین لە گۆڕێ دایە، بەرپرسی شۆرای شاری قەسرشیرین لەم بارەوە رایگەیاندووە: لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەنووسی شارەدار روون دەبێتەوە.
راپۆرت و زانیارییەكان دەرخرەی ئەوەن كە شاری قەسرشیرین كەلە رابردوودا لە ئاوری شەڕدا سووتاوە، لەگەڵ زۆر گرفتی وەك: بێ توانایی شارەدار، جێبەجێ نەكردنی گەڵاڵە و پەسندكراوەكانی شۆرای شار، پشت گوێ خرانی 14 پەسند كراوی شۆرای ترافیك و دەركردنی كرێكارانی شیركەتی و كێشەی نێوان شارەدار لەگەڵ بەپرسانی دیكەی ئەو شارە بەرەوڕوویە.
ئەگەری دەركرانی 20 كرێكاری خەڵكی قەسرشیرین لە كاتێكدا روو دەدات كە پارێزگای كرماشان بە شێوەیەكی بەربڵاو لەگەڵ نەبوونی دەرەتانی كار و گرفتی بێكاری بەرەوڕوویە. لەلایەكی دیكەشەوە عەلیڕەزا مەحجووب سكرتێری خانەی كرێكاری ئێران رایگەیاندووە: لە ساڵی 1390دا سەد هەزار كرێكار لە ئێران لەكار بێبەش كراون.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان تەنیا لە یەك مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران نزیك بە 300 كرێكاری كورد لەسەر كار دەركراون، زۆرێك لەو كرێكارانە گرێبەستی بوون و هێندێكیان پێشینەی زیاتر لە 10 ساڵ كاركردنیان هەبووە.