لە بۆنەكانی نەورۆزدا لە كوردستانی توركیە، 700 كەس دەستبەسەر كراون
14:03 - 6 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە ماوەی رۆژانی نەرۆزدا لە شارە جیاجیاكانی كوردستانی توركیە 700 هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی توركیەوە دەستبەسەر و دەیان كەسی دیكەش بریندار كراون.
ماڵپەڕی رووداو نێت بڵاوی كرۆدتەوە، دوای ئەوەی BDP بەرنامەكانی خۆی بۆ جەژنی نەورۆز لە 130 ناوچەی كوردستانی توركیە راگەیاند، حكوومەتی توركیە بڕیاری قەدەغەكردنی ئاهەنگی نەورۆزی دا و لە ماوەی 3 رۆژی نەورۆزدا 700 هاووڵاتی كورد دەستگیر كران.
لە سەرەتای ئەم مانگی مارسەوە زیاتر لە هەزار كورد دەستبەسەر كراون و بەهۆی پێكدادانەكانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و هاووڵاتیانیشەوە بە دەیان كەس برینداربوون، كە لەنێویاندا ئەحمەد تورك ئەندامی پەرلەمانی توركیاشی تێدابوو.
یەك رۆژ پێش لە نەورۆز لە ئاهەنگێكی نەورۆزدا لە ئەستەمبۆڵ لە ئهنجامی هێرشی پۆلیسی تورکیە لە \"کازلی چشمەی سهر به زهیتین بورونی ئهستهمبۆڵ\" بۆ سەر جەماوەری خەڵک \"حاجی زهنگین\" یەكێك لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی BDP لە ناوچەی ئارناڤوکۆ گیانی لهدهست دا.
بەپێی راپۆرتێكی وەقفی مافەكانی مرۆڤی توركیە، لە سەرەتای ساڵی 2012ەوە هەتا ئێستا 3000 هەزار هاووڵاتیی كورد لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی توركیە لەلایەن هێزە ئەمنەیتییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر كراون و دەیان كەسیش بریندار بوون.