لە كامیاران مامۆستایەكی كورد لەسەر كار دەر كرا

14:53 - 9 بەفرانبار 2711
كوردپا: مامۆستایەكی كوردی خەڵكی شاری كامیاران لەلایەن شۆرای ناوەندی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە لەسەر كارەكەی دەركرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خەلیل فاتحی مامۆستای كوردی خەڵكی كامیاران 4 ساڵ لەمەوپێش بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی دەزگای قەزاییەوە بە 3 ساڵ و نیو زیندان مەحكووم كرابوو.

\"khalil.jpg\"

ئەم مامۆستا كوردە پاش تەواو بوونی ئەو ئەو 3 ساڵ و نیوە زیندانیە دیسان درێژەی بە پیشەی مامۆستایەكەی داوە.

بەپێی هەمان هەواڵ، ئێستا پاش گەڕانەوەی بۆ سەر كارەكەی خەلیل فاتحی، لەلایەن شۆرای ناوەندیی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای كوردستانەوە بەهۆی غەیبەتی بێ‌پاساوی یاسایی لەسەر كار دەر كراوە.

ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئەم مامۆستا كوردە، ئەوەی كە لەلایەن شۆای ناوەندی پەروەردە و بارهێنانەوە وەك غەیبەت بۆی حیساب كراوە لە زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر بووە.