لە كافی نێتەكانی ورمێ كارتی پێناس لە كاربەران وەردەگرن
15:06 - 25 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بە خاوەن كافی نێتە ئینتێرنێتیەكانی شاری \"ورمێ\"یان راگەیاندووە، كە دەبێ لەمەوبەدوا تەواوی ئەو كاربەرانەی كە دێنە دووكانەكانیانەوە كارتی پێناسیان لێ وەربگرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەلایەن \"ئیدارەی ئەماكنی گشتیی هێزی ئینتزامی\"ی حكوومەتەوە لە شاری ورمێ بە خاوەن كافی نێتەكان راسپێردراوە كە دەبێ لەوەبەدوا كارتی پێناس لە بەكارهێنەرانی ئینتێرنێت وەربگیرێت و ناوی كاربەر لە لیستەیەكدا تۆمار بكرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ورمێ ئیدارەی ئەماكن هۆی ئەو كارەیان پاراستن و مەسەلەی ئەمنیەتی وڵات راگەیاندووە.
لە مانەگانی رابردوودا پێشگیری لە بەركارهێنەرانی ئینتێرنێت و دانانی دووربینی چاوەدێری و كۆنترۆڵ بەسەر كافی نێتەكان لە شاری سنەش بەڕێوە چووە.
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا لە ئێران باس لە بە میللی كردنی ئینتێرنێت دەكرێت و هەر بەم بۆنەوە رەزا تەقی پوور وەزیری پێوەندییەكان و تەكنیكیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی \"پاراستنی نهێنییە نەتەوەییەكان\" باسی لە كەوتنەگەڕی \"تۆڕی خۆجێی زانیاری\" كردووە.
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا ناوەد و دامەزراوە حكوومەتی و ناوەندە نیزامییەكانی ئێران كەوتوونەتە بەر چەندین هێرشی سایبری و كە دواتر ئێران وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمریكای بە پشتیوانی سەرەكیی ئەو هێرشانە داناوە.