لە "ئابدانان"ی ئیلام كەڵەكە بوونی زبڵ تەندروستیی هاووڵاتییانی خستۆتە مەترسییەوە
21:14 - 24 خاکەلێوه 2712
كوردپا: كۆ كردنەوەی زبل بە شێوەی ناتەندرووست و غەیرە ستاندارد لە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی لێكەوتۆتەوە و لە هەمان كاتیشدا هەڕەشەیەكی زۆر جیدیە بۆ سەر تەندروستییان.
رۆژانە بە چەندین تون زبڵی ناو شار دەبردرێتە باشووری شاری ئابدانان و دواتر بە مەبەستی لەناو بردنیان دەیانسووتێنن.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی سووتاندن و ئەو كارە نابەرپرسیارانەیەدا، گردیەلە سەمییەكان تێكەڵ بە هەوا دەبن و لەناو شار و گوندەكانی دەورووبەری ئابدانان بڵاو دەبنەوە.
بەوتەی شایەتحاڵان كاتێك كە دەتهەوێنزیك بە شاری ئابدانان بیتەوە، دووكەڵێكی رەش هاوكات لەگەڵ بۆنێكی ناخۆش سەرجەم شار دادەگرێ.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، سەرەڕای ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان و سەردانیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەكان، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێكیان پێنەدراونەتەوە.
هاووڵاتییان لەو باوەڕە دان كە نزیك بە 20 ساڵە لێپرسراوان باس لە تەندرووست بوون و كۆكردنەوەی زبڵ زاڵ و لەنێو بردنیان بە شێوەی سەردەمیانە و ستاندارد دەكەن، بەڵام ئەوەی كە دەیبینین شتێكی دیكەمان پێدەڵێن.