لەئیلام شێعری تایبەت بە قوتابیانی سەرەتایی بڵاو كرایەوە
14:06 - 15 خاکەلێوه 2715

ئاژانسی كوردپا: دوو كۆمەڵە شێعری كوردی بە مەبەستی پەروەردەی فكری منداڵان و میرمنداڵانی كوردستان چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شاعیر و نووسەری ئیلامی مەیسەم خورانی (راسان) دوو بەرهەمی شێعری كوردی بۆ منداڵانی گرووپی تەمەنی \"ب\" نووسیوە.
ئەو دوو بەرهەمە لەژێرناوەكانی \" كۆرپە\" و \" هەور و خۆر\" چاپ و بڵاو كراونەتەوە.

ئەو كۆمەڵە شێعرە تایبەت بە قوتابییەكانی یەكەم و دووەمی سەرەتاییە و خانمی چیا فەتحی دیزان و وێنەی ناو كتێبەكانی وەئەستۆ گرتووە.
کۆرپە و هەور و خۆر لەلایەن دامەزراوەی فەرهەنگی ـ ئەدەبی \"باوەژێرە\" چاپ و بڵاو كراوەتەوە و ئێستا لەكتێبخانەكانی ئەیوان غەرب و سنە دەست دەكەون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شاعیر و نووسەری ئیلامی مەیسەم خورانی (راسان) دوو بەرهەمی شێعری كوردی بۆ منداڵانی گرووپی تەمەنی \"ب\" نووسیوە.
ئەو دوو بەرهەمە لەژێرناوەكانی \" كۆرپە\" و \" هەور و خۆر\" چاپ و بڵاو كراونەتەوە.

مەیسەم خورانی (راسان) دوو بەرهەمی شێعری كوردی بۆ منداڵانی گرووپی تەمەنی \"ب\" نووسیوە
ئەو نووسەرە كوردە لەوێبلاگی خۆی نووسیویەتی: ئەو بەرهەمانە كە لە ١٢ لاپەڕەدا لەچاپ دراون بە یەكەمین بەرهەمی شێعری لە بیاڤی ئەدەبیاتی كوردی منداڵاندا لە ئوستانی ئیلام دێتە ئەژمار.ئەو كۆمەڵە شێعرە تایبەت بە قوتابییەكانی یەكەم و دووەمی سەرەتاییە و خانمی چیا فەتحی دیزان و وێنەی ناو كتێبەكانی وەئەستۆ گرتووە.
کۆرپە و هەور و خۆر لەلایەن دامەزراوەی فەرهەنگی ـ ئەدەبی \"باوەژێرە\" چاپ و بڵاو كراوەتەوە و ئێستا لەكتێبخانەكانی ئەیوان غەرب و سنە دەست دەكەون.
