لەئیسلام ئابادی غەرب رێز لە هونەرمەندانی رەسەنی كورد گیرا+ وێنە

15:00 - 19 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: رێوڕەسمی \" ئێوارەیی هۆرە و تەنبوور\" لەشارستانی ئیسلام ئاباد كۆتایی پێهات و لەو رێوڕەسمەدا رەخنە لە ئاکاری لێپرسراوان لەهەمبەر زمانی كوردیدا، گیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لەتالاری شارەوانیی ئیسلام ئابدی غەرب لە ئوستانی كرماشان رێز لە جێگە و پێگەی دوو هونەرمەندی كورد \"سەید قولی كەشاوەرز و دەروێش تاهیر یاروەیسی\" گیرا.

فێستیڤاڵی \" ئێوارەیی مۆسیقا و گۆرانییە كوردییەكان\" بە هاوكاری و هەوڵی چالاكانی فەرهەنگی ـ ئەدەبی شارستانی ئیسلام غەرب رێكەوتی ١٧ی رێبەندان بەڕێوە چوو.

\"18252.jpg\"
عەلی ئەكبەر مورادی، مامۆستای تەمبوور
رێورەسمەكە بە دەنگی ساز و دەهۆڵ و زوڕنا دەستی پێكرد و دواتر عەلی ئەكبەر مورادی چەند وتەیەكی پێشكەش كرد و لە قسەكانیدا رەخنەی لە كەمتەرخەمیی لێپرسراوان لەهەمبەر زمان و هونەری كوردیدا گرت و وتی: \"لەئێراندا تەنیا زمانی فارسی نییە و چەندین زمانی دیكەی وەكوو، كوردی ، بەلووچ، عەرەبی، توركی و گیلەکی هەیە.

ئەو مامۆستایە كە كاری ژەنینی تەمبوور دەكات لە درێژەدا وتیشی: \"بەداخەوە ئێمە لەناوچە كوردنشینەكان لە گەڵ منداڵەكانمان بە زمانی فارسی دەدوێن و ئەوەش جێگەی داخە، كە بۆچی دەبێ‌منداڵێک كە بەزمانی كوردی گۆش دەکرێ‌زۆر بە ئاسانی ئەو زمانە لەدەست ئەدات و بۆ لای زمانی بێگانە رادەكێشرێ‌\".

لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا، مەهدی خان‌بەیگی وەكوو پێشكەشكاری بەرنامەكە، داوای لە هونەرمەندانی كورد كرد، كە بەرهەمەكانیان پێشكەش بە بەشدار بوان بكەن.

هۆرە وەكوو گۆرانی و مۆسیقای رەسەنی كوردی لەلایەن مەسعوود مەنووچێهری، سەید عەلی كشاوەرز و كوڕەكەی و هەروەها عەلی ئەكبەر مستەفایی پێشكەش كراو دواتر پووریا فەتاحی و سەید عەلی نووری گۆرانیان و شاهنامەیان وتەوە.

خوێندنی گۆرانی كوردی لەلایەن باخچەی ساوایان (مهد کودک) و هونەرمەند مەسعوود عەزیزی كۆتایی رێوڕەسمەكە بوو.

ئەو رێوڕەسمە بەمەبەستی رێزلێنان لە هونەرمەندان سەید قولی كەشاوەرز تەمەن ٧٢ ساڵ و دەروێش تاهیر پاروەیسی تەمەن ٧٣ ساڵ پێكهاتبوو.

سەید قولی كەشاوەرز مامۆستای هۆرە چڕینە و تاهیر پاروەیسی مامۆستای مۆسیقای \"تەمبوور\"‌ ژەنینە.

وێنـــه: ژیار کورد

\"18255.jpg\"

\"18249.jpg\"

\"18247.jpg\"

\"18246.jpg\"

\"18245.jpg\"

\"18250.jpg\"

\"18248.jpg\"

\"18254.jpg\"

\"18251.jpg\"

\"18253.jpg\"