لەگەڵ دەسپێكی وەرزی گەرما، ئاگردانی دارستانەكانی كوردستان دەستی پێكرد
15:32 - 13 بانەمەڕ 2712
كوردپا: سەرەڕای ئەوەی كە هێشتا وەرزی بەهارە و زۆر ناوچەی كوردستان شینایی و كەسكە، بەڵام لەگەڵ نزیك بوونەوە لە وەرزی گەرما، دارستانی چڕی گوندی \"حەسەن ئاوا\"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەر درا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دارستان و لێڕەواری چڕی نزیك گوندی \"حەسەن ئاوا\"ی سەر جادەی نێوان مەریوان ـ سەقز ئاگری تێبەر دراوە و زەرەر و خەسار لە لەوەڕگەی ئەو دەڤەرە كەوتووە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری خەڵكی ئەو ناوچەوە ئاشكرای كردووە كەلە ساڵانی پێشووشدا دارستانەكانی دەورووبەری گوندی حەسەن ئاوا چەندین جار ئاگریان تێبەر دراوە و ئێستاش مەترسیی لەناوچوونی هەتاهەتایی ئەو دارستانانە، خەڵكی ئەو ناوچەیەی نیگەران كردووە.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە حاڵێكدا هەر لە سەرەتای ساڵەوە شەپۆلێكی دیكە لە سووتانی دارستان و لێڕەوارەكانی كوردستان دەستی پێكردووە كە ساڵانی پێشوو بەهۆی سووتانەوە خەسار و زیانێكی زۆر لە سروشتی كوردستان دراوە، بەڵام هیچ هەنگاو و رێكارێك بۆ پێشگیرییان نەگیراوەتە بەر.
بەهۆی چڕی و زۆریی دارستانی خۆڕسكی وەكوو \"بەڕوو\" و جۆری دیكە لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان، لە وەرزی گەرمادا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكان زۆر جار سروشتین، بەڵام هێندێ جاریش هۆكارە مرۆییەكانیش بێكاریگەر نین.
خەڵك و دانیشتوانی ئەو گوندانەی كە كوێستانەكانیان ئاگریان تێبەر دەبێت لەو باوەڕە دان، بەهۆی حزووری هێزی چەكداری هێندێ لە ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامی لە وەرزی گەرما، ناوەندە نیزامییەكان بە ئەنقەست دەست دەكەن بە سووتانی دارستانەكان.
هەرچەند پێشگیری لە سووتاندن و هەروەها كوژاندنەوەی ئاگركەوتنەوەكان ئەركی ناوەندە پێوەندیدارەكانی وەكوو \"ئیدارەی ژینگەپارێزی، ئاگركوژاندنەوە و جەنگەڵبانی\" و رێكخراوەكانی چالاكی ئەو بوارەیە، بەڵام زۆر جار دانیشتوانی ناوچە سووتێنراوەكان بە خۆبەش و لە رووی دڵسۆزییەوە ئاگرەكانیان كوژاندۆتەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ساڵی 1390 كە چەندین رووداوی ئاگركەوتنەوە لە پارێزگای ئیسفەهان رووی دا، بۆ پێشگیریی ئەو رووداوانە بە بڕیاری ناوەندی سەركۆماری \"كۆمیتەی قەیران\"یان پێكهێنا و بوودجەی تایبەتی بۆ تەرخان كرا.
ئەمە لە حاڵێكدا ناوچە كوردنشینەكانی ئێران كە زیاترین دارستان و لێڕەواری هەیە و رێژەی رووداوی ئاگركەوتنەوەش لە ناوچەكانی دیكە زیاترە، لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتەوە هەنگاو و رێكارێك بۆ چارەسەریی نەگیراوەتە بەر.