لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان مانگرتنی دووکانداران لە شاری پیرانشار کۆتایی پێهات

20:44 - 9 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: دووکانداران و بازاڕیانی شاری پیرانشار لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شاری پیرانشار بە هۆی گوشار و دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران کۆتایی پێهات.

ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمە، دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی بانە و پیرانشار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕینی بە هۆی داخستنی سنوورەکان مانیان گرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕەشەمە، دووکانداران و بازاڕیانی شاری مەریوان بە هۆی داخستنی سنوورەکان ناڕەزایتی و مانیان گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بژیوی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەریوان لە ڕێگای ئەو سنوورانە دابین دەکرێت کە ماوەیەکی زۆرە بە هۆکاری نادیار داخراوە.