لەهەولێر لەسێدارەدانی لاوانی کورد مەحکووم کرا
15:30 - 6 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: لەشاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی مەحکووم کردنی لەسیدارەدانی لاوانی کورد و بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی بێهروز ئاڵخانی خۆپیشاندانێکی هێمنانە بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو خۆپیشاندانە ئێوارەیی رێکەوتی ٥ی خەرمانان لەپارکی شانەدەر لەلایەن \"فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی\"ــەوە رێکخرابوو و تێیدا چەندین پەیام و وتار پێشکەش کراون.
لەو بارەیەوە عەلی ئیسماعیل نژاد چالاکی سیاسی کورد بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپای راگەیاند، ئەو وتار و پەیامانەی کە پێشکەش کراون زیاتر روویان لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە پێویستە لەهەمبەر ئەو لەسێدارەدانانە بێدەنگ نەبێت.
ئیسماعیل نژاد لەمەڕ لەسێدارەی لاوانی کورد لە ئێران و لەساڵڕۆژی ئێعدامی( ٥ی خەرمانانی ١٣٥٨ لەفڕۆکەخانەی سنە) بۆ بەشدارانی کۆبونەوەکە قسەی کردووە.
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان(عێراق)، پارتی \" پەیەدە\" و فێدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی هەر کامەیان پەیامی خۆیان لەو خۆپیشاندانەدا خوێندووەتەوە.
حکوومەتی هەرێم لەکاناڵ و رێگەی دیپلۆماسییەوە فشار بخاتە سەر ئێران، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر سێدارە بێدەنگ نەبن و دەبێ حیزبەکانی کوردستانی ئێران پلاتفۆرمێکی هاوبەشیان بە دژی حکوومەتی ئێران هەبێ، ئەو سێ داواکارییە بوون کە لەپەیامەکاندا ئاماژەی پێکرابوو.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی ئەو خۆپیشاندانەی بەمەبەستی مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی بێهرووز ئاڵخانی زیندانی سیاسی کورد رێکخستبوو.
هەواڵە پێوەندیدارەکان:
\"بێهرووز ئاڵخانی لەسێدارە درا\"
ورمێ/جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی زیندانییەکی سیاسی کورد بە دوور لەچاوەڕوانی نییە
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو خۆپیشاندانە ئێوارەیی رێکەوتی ٥ی خەرمانان لەپارکی شانەدەر لەلایەن \"فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی\"ــەوە رێکخرابوو و تێیدا چەندین پەیام و وتار پێشکەش کراون.
لەو بارەیەوە عەلی ئیسماعیل نژاد چالاکی سیاسی کورد بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپای راگەیاند، ئەو وتار و پەیامانەی کە پێشکەش کراون زیاتر روویان لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە پێویستە لەهەمبەر ئەو لەسێدارەدانانە بێدەنگ نەبێت.
عەلی ئیسماعیل نژاد سەبارەت بە مێژووی سێدارە لەساڵرۆژی ئێعدامەکانی فڕۆکەخانەی سنە دواوە
لەو خۆپیشاندانەدا عەلی ئیسماعیل نژاد چالاکی سیاسی کورد و وتەبێژی کەمپەینی یەکی بەفرانبار لەسەر مێژووی لەسێدارەدانی کوردەکان لەسیستەمی حکوومەتی ئێراندا دواوە.ئیسماعیل نژاد لەمەڕ لەسێدارەی لاوانی کورد لە ئێران و لەساڵڕۆژی ئێعدامی( ٥ی خەرمانانی ١٣٥٨ لەفڕۆکەخانەی سنە) بۆ بەشدارانی کۆبونەوەکە قسەی کردووە.