لەناوچوونی یەک لە دوای یەکی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان + وێنـــە

15:14 - 21 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ئاسەوارە مێـژوویەکانی کوردستانی بەهۆی کەمتەرخەمی و نابەرپرسیارەتیی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە یەک لەدوای یەک بەرەو نەمان و لە ناوچوون دەچن.

ئاگردانی \"سیاکەڵ\" کە لە ٢٥ کیلۆمیتریی شاری ئەیوانی سەربە ئوستانی ئیلام هەڵکەوتووەو بە یەکێک لە ئاسەوارە بەنرخەکانی ئەو شارە ئەژمار دەکرا، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆکاری سروشتی و مرۆیی بەشێکی بەرچاو لە دیوارەکانی تێک رووخاوە.

ئەو ئاگردانە کە لە گەچ و بەردی چۆمی دروست کراوە، مێژووکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ساسانییەکان دەگەرێتەوە و بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە ئاسەوارناسان کە ئەنجامیان داوە،ئەگەری ئەوە هەیە کە شاری ونبووی \"ئاریوحان\" لەو ناوچەیە بووبێت.

شاری ونبووی ئاریواحان \"ئاریوجان\" یەکێک لە شارە ونبووەکانی ئوستانی ئیلامە کە بەپێی بەڵگە مێژووییەکان و وتەی گەڕۆک و رۆژهەڵاتناسان لە قەراخ چۆمی \"گنگیر\" بووە.

ئەو ئاگردانە شوێنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی ئایینیی زەردەشتییەکان بووە کە یەکەمجار ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە ئەنجامی هەڵدانەوە و گەڕانی ئاسەوارناسێکی بلژێکی بەناوی \"ڤاندێربێرگ\" دۆزرایەوە.
\"13235.jpg\"

\"13236.jpg\"

\"13237.jpg\"

\"13233.jpg\"