لەمەڕ کەمیی ئاوی خوارنەوە، ژنان لەبەردەم بەخشداریی نەوسوود خۆپیشاندانیان ئەنجام دا
21:35 - 15 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ژنانی كورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نەبوون و كەمیی ئاوی خاوێنی خواردنەوە لە بەردەم بەخشداری نەوسوود كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێكهێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، نەبوون و كەمیی ئاوی خواردنەوە لە ئاوایی سەد بنەماڵەیی \"نیسانە\"ی سەر بە شارستانی پاوە، ژنانی ناچار بە پێكهێنانی كۆبوونەوە لەبەردەم بەخشداریی ناوچەكە كرد.
ئەو كۆبوونەوەیە، كە نیوەڕۆی كۆتایی حەفتەی رابردوو لەبەخشی نەوسوود پێكهات، لەگەڵ بایەخ نەدان و وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی حكوومەتی بەرەوڕوو بوویەوە.
هەواڵنێری كوردپا رایگەیاند، ژنانی ناڕازی بە هەڵگرتنی گاڵۆن و دەبەی بەتاڵی ئاو، خوازیاری چارەسەر کردنی قەیرانی ئاو بوون.
یەكێک لەو ژنە ناڕازیانە بەهەواڵنێری كوردپای وتووە، پاش تێپەڕینی ٢٢ ساڵ بە ناو چاكسازی و نوێژەن كردنەوەی ناوچە و گەڕانەوەی خەڵكی بۆ ئاوایی نیسانە، هەتا ئێستاش هاووڵاتییان لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن.
بەوتەی ئەو ژنە، لەماوەی ٧٢ كاتژمێردا تەنیا یەك كاتژمێر ئاوی خواردنەوە لە كانیاوەكانەوە، بەماڵەكان دەدرێت.
ماڵپەڕی زمانحاڵی بەخشداری نەوسوود، كەمیی ئاوی شیرینی بە گرینكترین كێشە لەقەڵەم داوە و بڵاویشی كردۆتەوە، ئەو قەیرانە، كێشەی كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لەلایەكی دیكەوە نزیک بە ٤٠ هێكتار لە زەوی و زاری ئاوایی نیسانە لەگەڵ كەمیی ئاو بەرەوڕوویە و ئەو زەویانەش سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی هاووڵاتییانن.
كەمیی ئاوی خواردنەوە لەئاوایی نیسانە لەحاڵێكدایە كە چۆمی سیروان لە یەک كیلۆمیتریی ئاواییەكە هەڵكەوتووە و پێشتریش داوا لە كۆمپانیا بەڵێندەرەكان كرابوو، كە ٤٠٠ میتر بۆڕی ئاو بۆ راكێشانی ئاو بۆ ئاواییەكە دابین بكات.
ئاواییەكانی میوان، بڵەیی، نیسانە، وەرا، تشار، لارانی سەروو، كەمادەڕە، لەشكرگا و سریاس، كە سەر بە شارستانی پاوەن، لەگەڵ كێشەی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون.
ئاوایی نیسانە یەكێک لەئاواییەكانی سەر بە بەخشی نەوسوودی پاوەیە و لە ٢٥ كیلۆمیتریی شاری پاوە و ١٥ كیلۆمیتری بەخشی نەوسوود و لەسەر جادەی پاوە ـ نەوسوود هەڵكەوتووە.