لەماوەی یەک ساڵدا نزیک بە ٢٠٠٠ كرێكار لەئێران، گیانیان لەدەست داوە
14:52 - 19 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: لە ساڵی رابردوودا(١٣٩٢)، یەک هەزار و ٩٩٤ كرێكار بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوەو ئەو رێژەیەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، ١١% چوونە سەرەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرجەم ئوستانەكانی ئێران، هەزار و ٩٦٧ كرێكاری پیاو و هەروەها ٢٧ كرێكاری ژن لەكاتی كاركردن و بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە و لەونێوەدا ئوستانی تاران بە ٤٨٨ حاڵەت گیان لەدەست دان پلەی یەكەمی هەیە.
لەو بارەیەوە رێكخراوی پزیشكی دادوەری ئێران بڵاوی كردۆتەوە، زۆرترین رێژەی مەرگی كرێكاران بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی بووە و ئەو حاڵەتە گیانی ٩٦٥ كرێكاری ئەستاندووە.
هەر لەو پێوەندییەدا و بەپێی ئاماری تۆماركراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لەساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا نزیك بە سەد كرێكاری كورد بە هۆی رووداوی كارەوە بوونەتە قوربانی.
لەوماوەیەدا (ساڵی ٩٢)دا، ٧٦ كرێكاری كورد لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان گیانیان لەدەست داوە و ١٨كرێكاری دیكەش بریندار بوونە. ئەو ٧٦ حاڵەتی مردنە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩١ چوونە سەرەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە چەشنێک، كە لەساڵی رابردوودا ٤٧ حاڵەتی مەرگی كرێكاران لەناوەندی ئاماری كوردپا تۆمار كراوە.
ئاماری قوربانییانی كار لەكوردستان لەحاڵێكدایە كە بەپێی یاسای كار و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەگەر لە هەر كەرتێكی بەرهەمهێناندا كەمتر لە ١٠ كەس كار بكات، ناوی كرێكاران ناچێتە ریزی تۆماركراوەكانی ئەو ئیدارەیەوە و لەكاتی گیان لەدەستدانیشدا ناوی لەریزی ئاماردا تۆمار ناكرێت.
بەپێی ئەو یاسایە و بڵاو نەبوونەوەی ناوی بەشێكی بەرچاو لە قوربانیانی رووداوی کار و رەنگنەدانەوەی لەمیدیاكاندا، دەكرێئاماری راستەقینەی قوربانیانی كار لەكوردستان لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
رێكخراوی پزیشكی دادوەریی ئێران، ئاماری مەرگی كرێكارانی لە دوو مانگی سەرەتایی ئەمساڵیشدا بڵاو كردۆتەوە و بەپێی ئامارەكە لەمانگەكانی خاكەلێوە و بانەمەڕدا ٢٨٥ كەس لەئەنجامی رووداوەکانی کاردا گیانیان لەدەست داوە.
لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢٧٩ کرێکاریان پیاو و شەش كرێكاریش ژن بوون و ئەو رێژەیەش بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێكچووی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ٧% زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.