لەسەر پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، کۆنفڕانسێک لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو
14:13 - 23 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، کۆنفرانسێکی تایبەتی بە بەشداری ئەحمەد شەهید و شیرین عیبادی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بە به‌شداری \"ئه‌حمه‌د شه‌هید\" رێپۆرتێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران، شیرین عیبادی\" براوەی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل کونفرانسێک له سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ و مافی که‌مینە نەتەوەییەکان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.
له‌سەرەتای ئەو کونفرانسه‌دا \"ته‌یموور ئه‌لیاسی\" بەرپرسی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژه‌ی به ئێعدامی به‌رده‌وامی چالاکانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران، پرسی مین له کوردستان، دەستبەسەر کردنی ڕۆژنامه‌نووسان و کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد بە دەستی هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کرد.
دواتر شیرین عیبادی ئاماژەی بە مێژووی پێشێل کردنی مافی نەتەوە بندەستەکانی ئێرانی لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە کرد و رایگەیاند: ده‌زگای قه‌زایی ئێران هیچکاتێک سەربەخۆ بڕیاری نەداوە و تەنیا بڕیاری دەسەڵاتدارانی حکوومەتی جێبەجێ کردووە.
ناوبراو دواتر لە درێژەی قسەکانیدا باسی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ گرتن، کوشتن ، ئێعدام، بارودۆخی ژیانی خه‌ڵک و کۆڵبه‌ران و کێله‌گە مینەکانی له کوردستان کرد و گوتی زۆرینه‌ی ئیعدام کراوه‌کان سەربە کەمینە نەتەوەکانی ئێران بوون.
له به‌شی دووهه‌می کونفرانسه‌که‌دا، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، رێپۆرتاژێکی \"ژیار گول\" ڕێپۆرتێری ته‌له‌فژیۆنی \" بی بی سی\" سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کۆڵبه‌ران پێشکه‌ش کرد.
پاشان ئه‌حمه‌د شه‌هید باسی له بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران و کوردستان کرد و رایگه‌یاند که له درێژه‌ی کاره‌کانیدا به‌شێکی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران‌دا ده‌کاته‌وه و زیاتر له سه‌ر زیندانیانی سیاسی و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی رۆژنامه‌نووس و چالاکانی مه‌ده‌نی کورد و ژیانی کارەساتباری کۆڵبه‌ران و مین و پێشلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له کوردستان زیاتر کار ده‌کات.
خانمی پانێتا له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران راپۆرتێکی له سه‌ر ده‌سبه‌سه‌رکردنی رۆژنامه نووس و چالاکانی مه‌ده‌نی و زیندانیانی سیاسی و ئێعدام کردنی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به تایبه‌ت کورد پێشکه‌ش کرد.