لەسنووری پەروێزخان كرێكارێكی تەمەن ٧٢ ساڵ گیانی لەدەست دا
12:43 - 3 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: كرێكارێكی كورد لەئوستانی كرماشان بە هۆی كەمتەرخەمیی شۆفێری ماشێنێكی بارهەڵگر لە خاڵی سنووری پەروێزخان كۆتایی بەژیانی هاتووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كرێكارێكی تەمەن ٧٢ ساڵەی خەڵكی قەسری شیرین كە لە بازارچەی پەروێزخان سەرقاڵی كار و دابینكردنی بژیویی ژیانی بووە بەهۆی كەمتەرخەمیی شۆفێری ماشێنێكی بارهەڵگرەوە گیانی لەدەست داوە.
دەوترێت كە ئەو ماشێنە لەكاتێكدا ویستوویەتی بڕوات، ئەو كرێكارە كوردە كەوتۆتە ژێری و بە توندی بریندار بووە و بە هۆی قووڵی بڕینەكەی لە نەخۆشخانەی قەسری شیرین كۆتایی بەژیانی هاتووە.
بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتییانی كورد كە توانای سەرمایەگوزارییان لە بازارچەی پەروێزخاندا نییە لە رووی ناچارییەوە روویان لە كۆڵبەری و راگواستنی كەلوپەل كردووە و بۆ ئەو كارەش بیمە ناكرێن.
ئەو رووداوە چەند رۆژ لەمەوبەر رووی داوە و هەتا ئێستا شوناسی ئەو كرێكارە كوردە بۆ ئاژانسی كوردپا روون نەبۆتەوە.
ماویەك لەمەوبەریش كرێكاری دیكەی كورد بەناوی فەرامەز سولەیمانی لە كاتی دابەزاندنی كەلوپەلدا بە هۆی جەڵتەوە گیانی لەدەست دابوو.
ئەو كرێكارە بەساڵاچووە بە هۆی كەمتەرخەمی و درەنگ بەهاناوە هاتنی لەلایەن فریاگوزارییەوە كۆتایی بەژیانی هاتبوو.
لە بازارچەی سنووریی پەروێزخان زیاتر لە دوو هەزار كرێكار كار دەکەن و بەوتەی كرێكاران ئیمكانات و خزمەتگوزترییەكانی بازارچەكە وڵامدەری كرێكاران نییە.
بازارچەی پەروێزخان لەگەڵ هەرێمی كوردستان درواسێیەو تێیدا بازارگانی ئەنجام دەدرێت و بازارچەكە لەژێر چاودێری رێكخراوی شارەوانیەكانی ئوستانی كرماشان دایە.