لەدیواندەڕە كچێكی تەمەن ٢٢ ساڵ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

15:34 - 26 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: كچێكی خەڵكی شاری دیواندەڕ بە هۆكارێكی ناڕوون لەرێگەی ئاگردانی جەستەی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر كچێكی لاو بەناوی شیرین بیگلەری تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی \" قەروەرە\"‌ی سەربە شارستانی دیواندەڕە هەوڵی خۆکوشتنی دا.

دەوترێت كە كچە دوای چەند رۆژ مانەوە لەیەكێك لە ناوەندە دەرمانییەكانی دیواندەڕە بە هۆی زۆری پلەی سووتانەكەی گیانی لەدەست داوە.

چالاكانی مافی ژنان لەكوردستان لەو باوەڕەدان كە سووتاندنی جەستە و خۆكوژییەكان لە راستیدا ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی كۆمەڵگەی پیاوسالار، هەڵاواردن و بێبەری كرانەكانە.

ئەو چالاكانە\" نەبوونی یاسایەكی گشتگیر و بەرگریكار لە مافی ژنان\" لە كوردستان بە هۆكارەكانی چوونە سەری رێژەی خۆكوژی لەنێوان ژناندا لەقەڵەم دەدەن.