لەدیواندەرە پێنجەمین فستیڤاڵی نیگارکێشیی منداڵان بەڕێوە دەچێت

21:53 - 3 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: چەندین ئەنجومەنی فەرهەنگی و هونەریی شاری دیواندەرە لە راستای برەودان بە چالاکیی فەرهەنگی هونەری و خولقاندنی کەشێکی رکەبەری لە نێــوان منداڵانی ئەو شارەدا، پێنجەمین فستیڤاڵی نیگارکێشیی منداڵان رێک دەخەن.

بەڕیوەبەرانی ئەو فستیڤاڵە رایانگەیاندووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی توانا شارەوەکانی منداڵان و ئاڵوگۆڕی بیروڕای هونەری لە نێــوان منداڵانی ئەو شارە و گرینگی دان بە هونەری منداڵان و مێرمندالان لە کۆمەڵگەدا، ئەو فستیڤاڵە بەڕێوە دەبەن.

ئەو فستیڤاڵە چەندین بابەتی وەک: بنەماڵە لە داوێنی سروشت، شاری خەونەکانی من و چەندین بابەتی ئازادی دیکە لەخۆ دەگرێت و منداڵان و مێر منداڵانی تەمەن ٤ هەتا ١١ ساڵ دەتوانن لە فستیڤاڵەکەدا بەشداری بکەن.

پێنجەمین فستیڤاڵی فەرهەنگی هونەریی نیگارکێشیی منداڵان رۆژی هەینی رێکەتی ١٤ی پووشپەڕ، کاتژمێر ٦ هەتا ٩ی ئێوارێ لە پارکی \"گوڵان\"ی شاری دیواندەرە بەڕێوە دەچێت.