لەحەوتەمین ساڵیادی موقبیل هونەر پەژوەدا هاووڵاتیان لەسەر گڵكۆكەی كۆبوونەوە

14:04 - 24 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: گرووپەكانی شاخەوانی، لێژنە وەرزشی و ئۆگرانی و لایەنگرانی قارەمانانی كوردستان یادی و ناوی موقبیل هونەر پەژوەیان لەسەر گڵكۆكەی بەرز نرخاند.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حەوتەمین ساڵڤەگەری كۆچی دوایی شاخەوانی ناوداری كوردستان و ئێران رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٣‌ی خەزەڵوەر لە چیای \"بەردە زەرد\"ی بۆكان بە بەشداری وەرزشكارەكانی سنە، مەهاباد، سەقز ، نەغەدە و بۆكان بەڕێوە چوو.

گرووپە شاخەوانییەكانی زاگرۆس، ئارارات، بێستوون، فەراز، سوڵتان، شاهۆ، موكریان و سامڕەند لە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمی رێزگرتن لەیاد و ناوی موقبیل هونەر پەژوە بوون.

\"23169.jpg\"
ئەو شاخەوانە كوردە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ لە كێوی بەردەزەردی بۆكان لەكاتی تەمرین و راهێنەریدا هەڵدێرابوو و دوای نۆ رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە رۆژی ٢٤‌ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانەی عارفیەی ورمێ‌كۆتایی بەژیانی هات.

مەقبل رێكورداری بڕینی چیای لووتسە، چوارەمین چیای بەرزی دونیا بە بەرزایی هەشت هەزار و ٤١٦ میتری لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بوو.

ئەو وەرزشكارە كوردە لە قوتابیانی محەممەد هەوراز شاخەوانی ناودار و ناسراوی كورد بوو كە پووشپەڕی ساڵی ٨٢ لەكاتی بڕینی بەرزایی \"گاشربروم ١\" بە هۆی رنوو بەفرەوە ٦٠٠ میتر هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا و لەو رووداوەدا موقبیل هونەر پەژوەش بریندار ببوو.

موقبیل هونەر پەژوە لەكاتی گیان لەدەستدانیدا تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو.
  \"23156.jpg\"

\"23157.jpg\"

\"23158.jpg\"

\"23165.jpg\"

\"23160.jpg\"

\"23159.jpg\"

\"23161.jpg\"

\"23164.jpg\"

\"23170.jpg\"

\"23166.jpg\"

\"23167.jpg\"

\"23163.jpg\"