لەجوانڕۆ رووداوی کار گیانی خوێندکارێکی کوردی ئەستاند

13:45 - 8 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەکاتی کار کردن لە بەرزاییەک کەوتووەتە خوار و کۆتایی بەژیانی هاتووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە ٦ی گەلاوێژ، بیلال قاسمی ڕاد خوێندکاری قۆناغی تێرمی کۆتایی زانکۆ لە کاتی کارکردن لەکۆمەڵگای مێهری فاز\"هاڵانیە\" لە نهۆمی شەشەمەوە کەوتووەتە خوارەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو خوێندکارە کوردە بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویست و نەبوونی ئیمەنی کارەوە تووشی ئەو رووداوە بووە.

\"28283.jpg\"
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، بیلال کاتێک لەو بەرزاییەوە بەربووەتەوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.

نەبوونی کەلوپەلی پێویست بۆ ئیمەنی کار، کەڵک وەرگرتن لەکەرەسەی خراب، گوێ پێنەدانی خاوەنکار، هەروەها ناشارەزایی کرێکاران لەکاتی کارکردندا ئەو چەند خاڵەن کە بە باوەڕی چالاکانی کرێکاریی لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەست دانی کرێکارانن.

لەئێران زۆرترین گیان لەدەستدانی کرێکاران بە هۆی کەوتنە خوار لەبەرزاییەوە راگەیەندراوە.