لێکۆڵەری تەئمین لەگەڵ چارەسەریی پزیشكی زیندانییەکی کورد دژایەتی کرد

15:28 - 8 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: بارودۆخی تەندروستی جەستەیی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوەی کورد، خەڵکی شاری شنۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ نالەبارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بارودۆخی جیسمانی ئەمیر پەیغامی، هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری شنۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ نالەبارە و پێویستی بە دەرمان و چاوەدێریی تایبەتی پزیشکی هەیە.

\"\"
ئەمیر پەیغامی
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ بە هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەیکە بارودۆخی جەستەیی ئەو دەستبەسەر کراوە کوردە نالەبارە، لێکۆڵەری تەئمین بە دانی تەئمین بۆ مەرەخەسی دەرمانی ناوبراو دژایەتی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە پێویستی دەستبەجێی چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان هەیە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ هیچ دادگایی کردنێک هەنووکە لە بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دا ڕاگیراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی \"هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی\"تاوانبار کردووە.

ئەمیر پەیغامی ٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکان دەستبەسەر و دواتر هێزە ئیتلاعاتییەکان دفەستیان بە سەر پاسپۆرت و هێندێک کەلوپەلی ناوبراوە داگرت و لەگەڵ خۆیان خۆیان.