لێپرسراوێكی پەروەردەیی ئێران: لە ئێران نزیك بە ١٠ میلیۆن نەخوێندەوار هەیە
18:49 - 13 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بە وتەی لێپرسراوی رێكخراوی \"نێهزەتی فێركاری\"ی ئێران، لەو وڵاتە ٩ میلیۆن و ٧١٩ هەزار هاووڵاتیی نەخوێندەوار هەیە.
عەلی باقرزادە لە لێدوانێكدا لەگەڵ \"هەواڵدەریی فارس\" وتوویەتی، ئاماری نەخوێندەواری لە ئێران، بەپێی ئامارەی حەشیمەتی ساڵی ١٣٩٠ بڵاو كراوەتەوە و بێگومان زیاتریش بووە.
باقرزادە ئاماژەی بەوەش داوە، نزیك بە ٤ میلیۆن لە نەخوێندەوارانی ئێران تەمەنیان لە نێوان ١٠ هەتا ٤٩ ساڵ دایە و راشیگەیاندووە، گرینگیی ئەم مەسەلەیە لەوە دایە چونكە ئەو كەسانە لەناو ریزە تەمەنی بەرهەمهێنەر و كارای كۆمەڵگای ئێران دان.
لێپرسراوان رێكخراوی \"نێهزەتی فێركاری\"ی ئێران وتوویەتی كە ئێران لەباری ئاماری نەخوێندەوارییەوە لە وڵاتانی وەك: \"قەتەر، عەرەبستان، بەحرەین و توركیە\"ش زیاترە.
رێژە و چوونە سەری ئاماری نەخوێندەواریی لە ئێران لە كاتێكدا بە بەراوردی ساڵی ١٣٩٠ رووی لە زیادبوون كردووە، كە بەرپرسان و لێپرسراوانی پەروەردەیی ئێران بەردەوام باس لە بنبڕكردنی نەخوێنەواری لە ئێران دەكەن.
مامۆستایان و چالاكانی فەرهەنگی لەو باوەڕە دان ئاماری ١٠میلیۆن نەخوێندەواری لە ئێران بەپێی ئامارە فەرمییەكان بڵاو كراوەتەوە كە ئامارە غەیرە فەرمییەكان باس لە رێژەیەكی لەوە زیاتر دەكەن.