لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران ناوەندێكی تەركی ئیعتیادیان لە شاری شووت داخست
14:28 - 14 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ناوەندێكی تەركی ئیعتاد لە شاری شووت لەلایەن كاربەدەستانی ئەو شارەوە بە هۆیەكی نادیار چالاكییەكانی قەدەغە كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: ماوەیەك لەمەوبەر كەسێك بە ناوی \"دوكتورمحەممەد سەلیم وموویی\" لە شاری شووت ناوەندێكی خێرخوازی بۆ چارەسەری ئەو كەسانەی كە تووشی مادە سڕكەرەكان ببوون، لەسەر خەرجی خۆی وەڕێخستبوو.
ئەو ناوەندەی تەركیی ئیعتیاد بە هۆیەكی ناڕوونەوە چالاكییەكانی لەلایەن كاربەدەستانی شاری شووتەوە قەدەغە راگەیەنراوە.
بەوتەی هاووڵاتییانی ئەو شارە هەتا داخستنی ئەو ناوەندە 14 خۆلی تەركی ئیعتیاد لەلایەن لێپرسراوی ئەو ناوەندەوە بەڕێوە چووە.
پێشتریش ناوەندێكی دیكەی لەو چەشنە لە گوندی راژانی ناوچەی مەحاڵی دەشتی ورمێ وەڕێخرابوو كەلە ئەنجامدا لەلایەن كاربەدەستانی شاری \"ورمێ\"یەوە داخرا.