لێدانی دەستبەسەرکراونی شارۆچکەی ئیسلامئاوای ورمێ لە گرووخانەی ئیتلاعات

16:11 - 19 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی ئیتلاعات لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات شاری ورمێ هاووڵاتییانی کوردی دەستبەسەر کراوەی شارۆچکەی ئیسلامئاوای ئەو شارە ئازار و ئەشکنجە داوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییانی کوردی دەستبەسەرکراوی شارۆچکەی ئیسلامئاوای شاری ورمێ لە گرتووخانەی ئیتلاعات تووشی ئازار و ئەشکنجە هاتوون و هەر کام لەو هاووڵاتییانە بە دانی ٢٥ میلیۆن پارەی نەقدی سزا دراون و چەند هاووڵاتییەک بە هۆی برینداربوونیان لە کاتی لێدانی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ چارەسەر پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەر، پاش ئازاردانی کچێکی کەم تەمەن لە لایەن دەرگاوانێکی تورکەوە، هاووڵاتییانی شارۆچکەی ئیسلامئاوا بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین هێرشیان کردە سەر قوتابخانەی کچانەی \"راە شهدا\" و ئاگریان تێبەردا.

\"\"
لێدانی دەستبەسەرکراونی شارۆچکەی ئیسلامئاوای ورمێ لە گرووخانەی ئیتلاعات