لێبوردنی نێودەوڵەتی: زیاد بوونی رێژەی ئیعدام لە ئێران، عێراق، عەرەبستان و یەمەن
15:06 - 8 خاکەلێوه 2712
كوردپا: رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە، سەرەڕای ئەوەی كە هێندێ وڵات لە دونیا رێژەی ئیعدامیان كەم كردۆتەوە، بەڵام بەپێی بەڵگەكان دەركەوتووە ساڵی 2011ی زایینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێژەی ئیعدامەكان پتر لە 50% بووە.
لە بەیاننامەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا كە لەم بارەوە بڵاو كراوەتەوە، هاتووە: \"كە دیاردەی ئیعدام لەو وڵاتانەی كە لە ساڵی 1390ی هەتاوی (2011ی زایینی) بەڕێوەیان بردووە، زۆر جێگای نیگەرانین\".
ماڵپەڕی فارسیی شەبەكەی بی بی سی لە راپۆرتێكدا لەم بارەوە بڵاوی كرۆدتەوە، بەپێی بەیاننامەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ساڵی پێشوو، لانیكەم 68 كەس لە عێراق، 360 كەس لە ئێران، 82 كەس لە عەرەبستان و هەروەها 41 كەس لە یەمەن ئیعدام كراون و بەگشتی 99% رێژەی ئیعدام كراوانی تۆمار كراو لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئافریقای باكوورن.
هاوكات رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی سزا و دەركردنی حوكمی ئیعدام ئەوەشی خستۆتە روو رێژەی ئەو وڵاتانەی كەلە دونیا حوكمی ئیعدام بەڕێوە دەبەن، بە بەراورد لەگەڵ یەك دەیە پێش، زیاتر لە یەك لەسەر سێ كەم بوونەتەوە.
بەپێی هەمان راپۆرت، لە ساڵی 2011ی زایینی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتانی ناڤین نزیك بە 18 هەزار و 750 كەس حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە و لانیكەم 676 كەسیان حوكمەكانیان جێبەجێ كراوە.
وڵاتانی بەڕێوەبەری حوكمی ئیعدام شێوازەكانی وەك: سەر پەڕاندن، سێدارە، دەستڕێژ، تەزریقی مادەی كوشندەیان بەكار هێناوە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، چین ئاماری ئیعدام كراوەكان بە نهێنی دەهێلێتەوە و لەلایەكی دیكەشەوە راپۆرتی بەڵگەمەند لەمەڕ رێژەی راستەقینەی ئیعدام كراوان لە ئێران گەیشۆتە لێبوردنی نێودەوڵەتی كە لەگەڵ ئەو رێژەیەی تەئید كراوە و حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بڵاوی كرۆدتەوە، لە ناتەبایی دان.
ـ ئاماری رێكخراوی نێودەوڵەتی لەبارەی ئیعدام لە ساڵی 1390ی هەتاوی (2011ی زایینی):
ئیعدام لە شوێنە گشتییەكان و لەبەرچاوی خەڵك لە ئێران، كورەی باكوور، عەرەبستان سعوودی و سۆماڵی بەڕێوە دەچێت.
- 58 وڵاتی جیهان هێشتا لە یاسای بنەڕەتییاندا حوكمی ئیعدام هەیە.
ـ لە20 وڵاتی جیهاندا هێشتا حوكمی ئیعدامیان تێدا بەڕێوە دەچێت.
ـ 140 وڵاتی جیهان یان ئیعدامیان لە یاساكانیان نەسریوەتەوە، یان بەڕێوەی نابەن.
ـ بلارووس تەنیا وڵاتی ئورووپاییە كە حوكمی ئیعدام بەڕێوە دەبات.
ـ ئەمریكا تەنیا وڵاتی گرووپی هەشت وڵاتی پیشەسازیی جیهانە كە هێشتا حوكمی ئیعدامی تێیدا بەڕێوە دەچێت.
ـ لە ئێران 7 كەس بەهۆی تاوانگەلێكەوە ئیعدام كراون كە پێش لە تەمەنی 18 ساڵی ئەنجامیان داوە.
ـ لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2011 لە ژاپۆن هیچ ئیعدامێك بەڕێوە نەچووە.
لە درێژەی راپۆرتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە، ئامارێكی روون لەبارەی رێژەی ئەو حوكمە ئیعدامانەی كەلە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان دەردەكرێن، لەبەر دەستدا نیە، بەڵام بەپێی ئەو حاڵەتانەی كە تۆمار كراون لە ساڵی 2011 زایینی، لانیكەم یەك هەزار و 923 كەس لە 63 وڵاتی جیهان حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە، لەو رێژەیە، لانیكەم 156یان لە ئێران، 5 كەس لە بەحرەین، 123 كەس لە میسر،110 كەس لە هیند، 291 كەس لە عێراق حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
لە ئێران و بەتایبەت ناوچە كوردنشینەكان، هەر ساڵە چەندین كەس لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی سیاسی حوكمی ئیعدامیان بۆ دەردەكرێ كە هێندێ كات ئەو حوكمانە جێبەجێ دەكرێن و بە پشت بەستن بە دوایین راپۆرتی ئەحمەد شەهید بۆ نەتەوەی یەكگرتووەكان 15 هاووڵاتیی كورد حوكمی ئیعدامیان لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پەسند كراوە و بەگشتی نزیك بە 20 هاووڵاتی كورد حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.