لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری ئازاد كرانی چالاكانی كرێكارییە لە ئێران
21:24 - 27 جۆزەردان 2712
كوردپا: رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دانیشتنی ساڵانەی رێكخراوی جیهانیی كاردا داوای لە ئێران كرد دەستبەجێ چالاكانی كرێكاریی بەندكراو ئازاد بكات.
سەدەمین خولی دانیشتنی ساڵانەی رێكخراوی جیهانیی كار رۆژی هەینی رێكەوتی 26ی جۆزەردان لە ژێنیڤ كرتایی بەكارەكانی خۆی هێنا. رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو دانیشتنەدا بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لەمەڕ بارودۆخی كرێكاران و دامەزراوە كرێكارییەكان لە ئێران، جارێكی تر داوای لە حكوومەتی تاران كرد بەبێ مەرج چالاكانی كرێكاریی بەندكراو ئازاد بكرێن.
لەو راپۆرتەدا سەرەڕای رەخنەی توند لە حكومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر رووبەڕووبونەوەی دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی ئێران لەگەڵ چالاكانی كرێكاری، داوایان لە ئێران كردووە پابەندی رێوشوێن و بەڵێنییە نێودەوڵەتییەكان بێت و ئەو كەسانەی كە تەنیا لەبەر چالاكیی كرێكار و دواكردنی مافەكانیان بەندكراون، ئازاد بكرێن.
لەو راپۆرتەدا باس لە رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان لەمەڕ حقووقی سیاسی و مەدەنیی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كار كراوە كە هە هاووڵاتییەك دەبێ ئازادانە لە دامەزراوە و كانوون و رێكخراوی سینفییەكان ببێتە ئەندام. بەڵام حكوومەتی تاران بەوە تاوانبار كراوە كە پێش بە بەڕێوەچوونی رۆژی جیهانیی دەگرێت و ئاماژە بە سەركوتی كۆبوونەوەی رۆژی جیهاینی كرێكار لە شاری سنە كراوە كە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە سەركوت كرا.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەشێكیتر لە راپۆرتەكەیدا باسی لە ناو و شوناسی بەشێك لەو چالاكە كرێكارییانە كردووە كە ئێستا لە زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرن و هێندێكیان زیندانی درێژخایەنیان بۆ بڕاوەتەوە.
لە كاتێكدا كە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی لەم چەشنەی لەمەڕ دۆخی چالاكانی كرێكاریی ئێران بڵاو كردۆتەوە رۆژی هەینی نزیك بە 60 چالاكی كرێكاری سەر بە كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیی دامەزراوە كرێكارییەكان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كەرەجەوە دەستبەسەر كراون.
هەرچەند ئەمساڵ لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ساڵی \"پشتیوانی لە كار\" ناودێر كراوە، بەڵام هەر لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە شەپۆلێكی بەربڵاوی بێكاری، داخرانی كەرت و ناوەندەكانی وەبەرهێنان و دەركرانی كرێكارانی گرێبەستی لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران دەستی پێكردووە.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە تەنیا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران جیا لە داخرانی دەیان كەرتی كار و وبەرهێنان نزیك بە 7 هەزار كرێكار بێكار بوون یان لەسەر كار دەركراون، ئەمە لە حاڵێك دایە كە لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا زۆرێك لە پێداویستیی سەرەكیی خەڵك لە ئێران، بە رێژەیەكی بەرچاو گران بوون و نرخیان زیادی كردووە و كارناسانی ئابووری ئەم رەوشە بە مەترسییەكی جیددی بۆ سەر كۆمەڵگای ئێران لە قەڵەم دەدەن .