لێبوردنی نیونەتەوەیی: بە زووترین کات چارەسەریی پزیشکی بۆ زیندانییەکی کورد بکرێت

21:21 - 12 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: نەخۆشیی سەختی یەکێک لە زیندانییە سیاسییەکانی کورد لە زیندانی میناب و پێرانەگەیشتنی بەرپرسانی زیندان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ئەو زیندانییە کوردە، ناڕەزایەتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لێ‌کەوتەوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە بەیاننامەیەکدا لەهەمبەر پێڕانەگەیشتن و چارەسەر نەکردنی \"نەخۆشیی ئەفشین سۆهراب زادە\" زیندانیی سیاسی کورد، لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند: ئەفشین تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووە و هەروەها کێشەی هەناسە کێشانی هەیە و دەبی بە زووترین کات چارەسەریی پزیشکی بۆ بکرێت.

لەو بەیاننامەدا هاتووە، ئەفشینی تەمەن ٢٤ ساڵە بە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەوە، تووشی خوێنڕێژی داخلی بووە و بە هۆی ناڵەباری بارودۆخی تەندوستی لە زیندان، پێویستی بە پزیشکی تایبەت هەیە بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی، بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی حکوومەتی هیچ وڵامێکیان بە داوکاریی ئەو زیندانییە کوردە نەداوەتەوە.

لە درێژەی ئەو بەیاننەنامەیەدا هاتووە، ئەفشین دوو جار بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی زیندانی ئێڤینی تاران کراوە بەرپرسانی ئەو زیندانە داوی٧٠ میلیۆن تمەن لە بنەماڵەی ناوبراویان کردووە بۆ چارەسەر یی پزیشکی، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەو پارەیەوە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە هێنراوەتەە بۆ زیندانی میناب.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی لەو بەیاننەمایەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە حکوومەتی ئیران بەرپرسی دانی تێچووی دەوا و دەرمانی زیندانییەکانه و دەوڵەت بۆی نیە داوی پارە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی زینداییەکان لە بنەماڵەکانیان بکات.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کۆتایی بەیاننەمەکەدا داوی لە خەڵکی کردوە بە ناردنی نامە بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری نیزام، لاریجانی بەپرسی قوەی قەزاییە و حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر چارەسەر نەکردنی نەخۆشی ئەو زیندانییە کوردە دەرببڕن.

ئەفشین سوهراب زادە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٨٨ی هەتاوی لە نزیک بەنداوی گاوشان هەڵکەوتوو لە نێوان کامیاران_سنە بە تۆمەتی هاوکاری لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردەییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە دەستبەسەر دەکرێت و لە ساڵی ١٣٩٠یەوە بۆ زیندانی میناب دەگوازرێتەوە.

پێشتریش ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە هەمبەر درێژ کردنەوەی زیندانی بۆ یووسف کاکە مەمی و حوکمی لە سێدارەدانی مێرمنداڵیکی کورد لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری بە بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دابوو.

لینکی پێوەندیدار:
لێبووردنی نێونەتەویی سەبارت بە ئێعدامی مێرمنداڵێکی کورد هۆشداری دا
لێبووردنی نێونەتەویی ناڕەزایەتی لەمەر سزای زیندانییەکی کورد دەربڕی