لۆمۆند: کوردستانی ڕۆژئاوا بەرە و خودموختاری هەنگاو دەنێت

14:32 - 1 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسە بڵاوی کردەوە کە سەرەڕای هەڕەشەکانی تورکیە، کوردستانی ڕۆژئاوا بەرە و خودموختاری دەڕوات.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسە بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەرچی تورکیە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا دەکات، بەڵام بە هۆی سامانەی بەرگریی اس ٤٠٠ی ڕووسیه لە باکووری سووریەدا، ئەو وڵاتە ناتوانێت هێرشی زەمینی بکاتە سەر خاکی سووریه و ئەوەش گەمژەییە.

هەروەها، سەرەڕای بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیه، کوردەکانی سووریه لە حاڵی پێشڕەویدان و بە پشتیوانیی ئەمریکا و ڕووسیە، کوردەکان بەرەو خودموختاری لە سووریەدا دەڕۆن.

هەروەها ڕۆژنامەی لۆمۆند لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکات کە کوردەکانی سووریه وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش ناسراون و ئەمریکاش پشتیوانییان لێ دەکات.

ئۆپەراسیۆنی کوردەکانی سووریه جێگای ڕەزامەندین و بە پشتیوانیی ڕووسیه ئەنجام دەدرێن و لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین کە کوردەکانی سووریە دوو زلهێزی جیهانییان لە پشتە.

بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگای حەلەب ـ ئەعزاز، لە لایەن کوردەکانی سووریەوە ناوچەیەکی خودموختاری کوردەکان لە سووریه جێبەجێ دەبێت و بەپێی پەندێکی فارسی کە دەڵێت: ئەو پرسە \"سوخت و سوز ندارد و فقط دیر و زود دارد\".

ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی زه‌مینی توركیە بۆ ناو خاكی سووریە له‌ ئارادایه‌، بەئامانجی لێدانی یه‌په‌گه‌ و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌ی عه‌زاز و ڕۆژئاوای فورات، به‌ڵام سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌په‌گه‌ له‌ مۆسكۆ پێی‏وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ ڕوو بدات، ڕووسیە كورده‌كان ده‌پارێزێت.

ماوەیەک پێش ئێستا، ڕۆدی عوسمان سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌په‌گه‌ له‌ مۆسكۆ له‌ لێدوانێكی‏دا بۆ چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕووسی و بیانی، له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیە به‌نیازه‌ بۆ ناو خاكی سووریە ئه‌نجامی بدات ده‌ڵێ؛ سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه‌ ڕووسیە ڕووبه‌رووی توركیە ده‌بێته‌وه‌ و كورده‌كان ده‌پارێزێت.