له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان دژبه‌ له‌سیداره‌دانی‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌كورد له‌ئێران به‌ڕێوه‌چوو + وێنـە

19:38 - 9 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: ژومارەیەک لەچالاکانی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانێکیان دژبە سزای لەسێدارەدانی زیندانییانی کورد لەئێران بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا؛ ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٩ی رەزبەر لەشاری هەولێـر و بە بەشداری چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی دژ بە سزای لەسێدارە دانی زیندانییانی سیاسیی کورد بەڕێوەچوو.

دەگوترێت،‌خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌به‌رده‌م پاركی‌ سامی‌ عه‌بدولره‌حمان ده‌ستپێكردوە و دواتر خوپیشانده‌ران به‌وتنه‌وه‌ی‌ دروشم ‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ زیندانییانی‌ سیاسی‌ كوردی مەحکووم بە سێدارە، به‌ره‌و دەفتەری نوینه‌رایه‌تیی رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لەشاری هەولێـر به‌ری‌كه‌وتن.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە خۆپیشانده‌ران پاش گه‌یشتنیان بۆ به‌رده‌م بینای UN‌چه‌ندین وتار ‌و به‌یاننامه‌یان خوێنده‌وه‌كه‌تیایدا سیاسه‌ته‌كانی‌ده‌وڵه‌تی‌حه‌سه‌ن روحانیان به‌رامبه‌ر به كورد مه‌حكووم كردبوو.

وێنه‌ی‌هه‌ر دوو زیندانیی کوردی لەسێدارە دراو‌\"حه‌بیب گولپه‌ری‌پور، ره‌زا ئیسمایلی‌و هەروەها گیراوانی‌سیاسیی وەک \"خوسره‌و كوردپوور، مه‌سعود كوردپوور ‌و كه‌مال شه‌ریفی ‌‌و سه‌دیق كه‌بودوه‌ند، زانیاری‌و لوقمان مورادی‌‌ ده‌بینران.

هەنووکە لەوڵاتی ئێـران ٢٤ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و حوکمی زۆربەی ئەو کەسانە لەدیوانی باڵای وڵاتی ئێران پشتڕاست کراوەتەوە.

هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا حوکمی لەسێدارە درانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد بەناوەکانی \"مەنسوور ئاروەند، سامان نەسیم، ئەیبراهیم عیساپوور و سیروان نژاوی\" لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە.
\"16459.jpg\"

\"16458.jpg\"

\"16460.jpg\"

\"16461.jpg\"

\"16465.jpg\"

\"16462.jpg\"

\"16464.jpg\"

\"16463.jpg\"