لایەنگران و ئۆگرانی \"شێعر و ئەدەب\"ی كوردی لە ئەیوانغەرب كۆبوونەوە
13:47 - 29 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بیرەوەری و یادی دوو كەس لەناودارانی ئەدەب و وێژەی كوردی لەئیلام، كوردەكانی لە دەوری یەكتر كۆ كردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەشاری ئەیوانغەربی سەر بە ئوستانی ئیلام، سیمینارێك بە مەبەستی رێزگرتن و بیرئانینی \"شاكە\" و \"خان مەنسوور\" لە شاعیرانی سەدەی ١٧ و ١٨ی كوردستان، لەبنكەی فەرهەنگی و هونەری \"ئەڵماس\" بەڕێوە چوو.
شاعیر، نووسەر، توێژەر و هونەرمەندانی ئوستانەكانی كرماشان، كوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، \"خوراسانی جنووبی\" و ئیلام لەبەشدارانی سیمیناری \" مانگ و مانشت\" بوون.
مانشت وشەیەكی كۆنی كوردەوارییە كە ئەمڕۆكە یەكێك لەچیاكانی ناوچەی ئیلام بەو ناوە(مانشت) ناودێڕ كراوە.
چیرۆكی ژیان و بەسەرهاتەكانی ئەو دوو شاعیرە ناودارەی كوردستان لەلایەن كازم میركیانی و زاهیر سارایی لەو سیمینارەدا هاتە بەر باس.
ئوستانداری ئیلامیش لە چەند وتەیەكدا یاد و ناوی \"شاكە\" و \"خان مەنسوور\"ی لەئەدەبیاتی جیهانیدا بێوێنە وەسف كرد و لەو باوەڕەشدابووە، پێویستە ئەو دوو شاعیرە زیاتر بە دونیا بناسێندرێن.
لەبەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا میرجەلالەدین كەزازی مامۆستای زانكۆ یادی ئەو دوو شاعیرەی بەرز نرخاند و شاكە و خان مەنسووری بە دوو هاوڕێی دێڕین و پشت و پەنای یەكتر لەقەڵەم دا.
لەو سیمینارەدا رێز لێنانەدا كە رێكەوتی ٢٧ی رەزبەر بەڕێوە چوو چەندین بەرنامەی هونەری وەكوو شانۆ، موسیقی، كردنەوەی پیشانگا و پێشكەش كردنی بابەتی زانستی و ئەدەبی پێشکەش کراوە.
دكتور ئیسماعیل گەندومكار یەكێكی دیكە لەئاخێوەرانی سیمینارەكە بووە و بە باوەڕی ناوبراو، ئەو قسە و باسانەی كە لەكۆڕەكەدا هاتوونەتە بەر باس لە تایبەتمەندییەكانی ئەو دوو شاعیرە بەرزە ناوە بوون و هەروەها ئەو تایبەتمەندییانە لەدونیای مۆدێڕن و پێشكەوتوودا بە پێویستییە مرۆییەكان دێنە ئەژمار.
عەبدولجەبار كاكەیی، بێهرووز یاسەمی، ئیرەج خالسی و سەعید نەجاڕی (مامۆستا ئاسۆ) لەبەشدارنی دیكەی سیمینارەكە بوون.
باس و كاكڵی ئەو سیمینارە مێژوو و مێژووی ئەدەبیات، پێكهاتەی زمان و لێكدانەوە لەسەر ناوەڕۆكی زمانناسی بوو.
شاری ئەیوان لەباكووری ئوستانی ئیلام هەڵكەوتووە و ناوەندە سەرەكییەكەشی \" ئێلی كەڵوڕە\".
خان مەنسوور لەساڵی ١٦٩٤ لە ناوچەی \"جوزەری ئەیوان\" چاوی بە دەنیا هەڵێناوە و سەر بە ئێلی كەڵوڕ و خانی ناوچەی ئەیوان لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتی نادرشای ئەفشاردا بوو.
شاكە لەدایكبووی ساڵی ١٨٠٧ی ئاوایی \"پاقەلعە\"ی سەر بە دەهستانی \"بولی\"یە.
هەتا ئێستا ٦٢٠ پارچە شێعر و بەرهەمی ئەدەبیی ئەو دووشاعیرە كوردە لەلایەن توێژەران و شاعیرانی ئیلامییەوە كۆكراوەتەوە.
بۆ یەكەمین جار لەزستانی ١٣٧٨ عەلی محەممەد سوهراب نژاد و دواتر محەممەد عەلی قاسمی و عەلیڕەزا خانی كۆكردنەوەی بەشێكی بەرچاو لە بەرهەمەكانی ئەو دوو شاعیرەیان وەئەستۆ گرت.

تەندیسی دوو شاعیری کورد
بانگەوازی ئەو كۆڕە ئەدەبییە گەلاوێژی ساڵی رابردوو راگەیەندرابوو و بە گشتیی ٤٠ بەرهەمی ئەدەبیی بە دەستی بەڕێوەبەرانی سیمینارەكە گەیشتبوو.باس و كاكڵی ئەو سیمینارە مێژوو و مێژووی ئەدەبیات، پێكهاتەی زمان و لێكدانەوە لەسەر ناوەڕۆكی زمانناسی بوو.