لاوێكی كورد لە زیندانی هەمەدان ئیعدام كرا
12:43 - 29 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 27ی رەزبەر لاوێكی دیكەی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان ئیعدام كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لاوێكی كورد بەناوی \"عەبدلدولڕەزاق فەردیان\" خەڵكی گوندی \"سێ گركان\"ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 27ی رەزبەر لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان ئیعدام كراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندوووە، دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران تاوانی ئەو هاووڵاتییە كوردەی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان راگەیاندووە.
رێكەوتی 30ی خەرمانانیش 6 هاووڵاتیی كورد لە زیندانی كورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی نزیك بە یەك مانگی رابردوودا 10 هاووڵاتیی كورد بە تاوانی كڕین و فرۆشاتی مادە هۆشبەرەكان لە لایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئیعدام كراون.