لاوێكی كورد لە بەنداوی "نۆشان"ی ورمێ‌ خنكا

14:45 - 28 جۆزەردان 2712
كوردپا: لاوێكی كورد بەناوی فەرهاد ئیسماعیلی خەڵكی گوندی \"بالاجغ\"ی سەر بە ورمێ‌ لە كاتی مەلە كردندا لە بەنداوی \"نۆشان\" خنكا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی 27ی جۆزەردانی ساڵی 1391ی هەتاوی لاوێكی كورد بەناوی فەرهاد ئیسماعیلی كوڕی عەبدولمەناف تەمەن 23 ساڵ و خەڵكی گوندی \"بالاجغ\"ی سەر بە شاری ورمێ‌ لە كاتی مەلە كردن لە بەنداوی \"نۆشان\" بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەوانی خنكا.

\"4885.jpg\"
بەنداوی نۆشان لە 12 كیلۆمیتریی باشووری رۆژئاوای شاری ورمێ‌ هەڵكەوتووە و لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا لانیكەم 4 كەس لەو بەنداوەدا خنكاون كە یەكیان بەناوی زەهرا فەرەجی ئەندامی تیمی میللیی بەلەمەوانیی ئێران بووە.

بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هۆكارەكانی خنكان و گیان لەدەست دانی هاووڵاتییان لە بەنداوی نۆشان بریتیتن لە: نەبوونی هێمای وریاكەرەوە، دیاری نەكردنی شوێنی قوول و مەندی بەنداوەكە، نەبوونی مەلەوانی شارەزا و هێزی فریاگوزاری و هەروەها ناشارەزایی ئەو كەسانەی كە تێیدا مەلە دەكەن.

هەر لەم پێوەندییەدا دوێنێ شەمە رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان سێ‌ كەس لە رووباری جەغەتوو لە كاتی مەلە كردندا گیانیان لەدەست داوە.