لاوێکی کورد لە کرماشان، بە تەقەی چەکدارانی حکوومەتی ئیسلامی بووە قوربانی

13:41 - 5 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، هاووڵاتییەکی کوردی سەربە بەخشی نەوسوود لە ئوستانی کرماشان بەتوندی بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، ریکەوتی ٤ی رێبەندان، لاویکی کورد بەناوی شادمان سەحرایی، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی \"دزاوەر\"ی سەربە بەخشی نەوسوود لە ئەنجامی تەقەی هیزە چەکدارەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئێراندا بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

هەواڵنێری کوردپا لە نەوسوود رایگەیاند؛ فەرماندەی پاسگای مەرزیی دزاوەر بەناوی \"ئەلف، گ\" بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاز، تەقەی لە ماشینی ئەو هاوولاتییە کوردە کردووەو بەوهۆیەوە بریندار بووە.

\"24358.jpg\"
ئەو رووداوە لە گوندی دزاوەری سەر سنووری نێوان نەسوود و هەرێمی کوردستان، هاتۆتە ئاراوە
دەگوترێ، شادمان سەحرایی، تەمەن ٢٥ ساڵ، خێزاندار و هەروەها باوکی منداڵێکیشە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو لاوە کوردە بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی و پزیشکی و قووڵیی برینەکانی، رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کراوە.

تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هاووڵاتییانی کورد و لە جادەی نێوان شارەکانی کوردستانی ئێران، کە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ ئەنجام ئەدرێت، یەکێک لە هۆکارەکانی کوژرانی هاووڵاتییانە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا روون دەبێتەوە کە هاووڵاتییان هەڵگری هیچ چەشنە کەلوپەلێکیش نەبوونە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٥ هاووڵاتیی کورد لە جاددەی نێوان شارەکانی کوردستاندا و لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە کوژراو و بریندار بوونە.